سه‌رۆك بارزانی: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه
سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی به‌غدا بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ڕێم، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا مێژوویی، سیاسی، نەتەوەیی، مرۆیی، ئابووری و دەستوورین.
دوێنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی پاسپۆرت و نیشنگه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و هیوای خواست، ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ش به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
حكومه‌تی عێراق رۆژی 29/9/2017 وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی راگرت و چه‌ندین سزای دیكه‌یشی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاند.