فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان كرانه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرانه‌وه.
قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، له ئه‌مڕۆوه و به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان كراوه‌ن.
كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان گووتی: "كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان، ھەنگاوێكی باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین، ھەموو كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكرێن".
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به كوردستان 24 راگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كان ناگۆڕێن".
رۆژی 29/9/2017 به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ك سزادانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به به‌ڵی ده‌نگیاندا، هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شته نیوده،ڵه‌تییه‌كان داخران. رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2017 له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌رانی پاسپۆرت و نشینگه و فڕۆكه‌خانه‌كان، بڕیاری كۆدنه‌وه‌ی هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌كه راگه‌یه‌نرا.