شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ره‌شه‌ی درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له ئێران ده‌كات
محه‌مه‌د بن سه‌لمان: خامنه‌یی له چاوچنۆكی و فراوانخوازی له هێتله‌ر ده‌چێت و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت

K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه هه‌ره‌شه‌ی كرد، ئه‌گه‌ر ئێران هه‌وڵ بدات بۆمبی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا سعوودیه زۆر به‌خێرایی ده‌بێته خاوه‌نی بۆمبی هاوشێوه. هه‌وره‌ها بن سه‌لمان عه‌لی خامنه‌یی رێبهركی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له چاوچنۆكی و فراوانخوازی به هێتله‌ری سه‌ركرده‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیای چواند.
ئه‌م قسانه‌ی بن سه‌لمان له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ـی ئه‌مه‌ریكی هاتووه و جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه نامانه‌وێ ببینه خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران پێشكه‌وتن له بۆمبی ئه‌تۆمیدا بكات، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌زووترین كات و زۆریش به‌خێرایی هه‌مان كار ده‌كه‌ین".
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه گوتی، "خامنه‌یی زۆر له هێتله‌ر ده‌چێت و به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و خامنه‌ییش كه‌سێكی چاوچنۆكه و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بكات".
بن سه‌لمان دووپاتیشیكرده‌وه، "نامه‌وێ ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێتله‌ره‌وه له ئه‌وروپا روویدا، به‌هۆی ئێرانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووباره ببێته‌وه".
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه لێكچوواندن له‌نێوان رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و هێتله‌ردا درووست ده‌كات، پێشتریش له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، له 24ی تشرینی دووه‌می 2017 گوتبووی، "خامنه‌یی هێتلهرێكی نوێیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
سایتی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ـی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان بڵاو كردۆته‌وه و راشیگه‌یاندووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌موو دیداره‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.
H.B