نووسراوێكی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك بڵاوده‌بێته‌وه
پۆلیسی كه‌ركووك له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات

K24 – كه‌ركووك:
هه‌ندێك له میدیا عێراقییه‌كان، نووسراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ئیمزای قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراقی به‌سه‌ره‌وه و تایبه‌ته به دیاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رێك به وه‌كاله‌ت، بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباره‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، له باره‌ی نووسراوه‌كه به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، هیچ نووسراوێكی له‌و جۆره‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ئه‌وه‌ی بڵاویشكراوه‌ته‌وه ساخته‌یه و بۆ لێدانه له كورد.
نووسراوه‌كه له‌سه‌ره‌وه رێككه‌وتی (13/3/2018) نووسراوه و له خواره‌وه‌ی له ژێر واژۆی وه‌زیری ناوخۆ، نووسراوه (12/3/2018)، تێیدا (عه‌مید عه‌لی كه‌مال عه‌بدولڕه‌زاق حه‌مزه)، راسپێردراوه به شێوه‌ی وه‌كاله‌ت ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك.
به گوێره‌ی گوته‌ی عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، سەرلەبەری زانیاری ناو نووسراوەکە دوورە لە راستییەوە.
گوتیشی: "بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە بۆ لێدانی کورد و درووست‌کردنی ئاژاوه‌یە، وەکو ئەو هەواڵەی چەند رۆژی رابردوو کە گوایە عەمید خەتاب عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک دەستی لەکارکێشاوەتەوە، به‌ڵام دواتر لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانی به درۆی خسته‌وه".
ئێستا عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، له‌سه‌ر پشكی كورد و یه‌كێتی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووكه و به‌ر له چه‌ند رۆژێك هه‌واڵی ده‌ست له كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه و به‌رده‌وامبوونی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.

ا. م