به ڤیدیۆ.. تره‌مپ: سعوودیه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌ندێك له سامانه‌كه‌شی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
تره‌مپ چاوی له سامانی سعوودیه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامدا، كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌و وڵاته‌یه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ گوتی: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه میوانداری شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و شاندی یاوه‌ری ده‌كه‌ین، به‌شێكی زۆریشیان ده‌ناسم".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا په‌یوه‌ندی (نێوانیان) له هه‌موو كاتێك به‌هێزتره و له یه‌ك تێده‌گه‌ن".
تره‌مپ له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، گوتی: "سعوودیه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌شێك له‌و سامانه‌شی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا، وه‌ك پێشبینی ده‌كه‌ین له شێوه‌ی هه‌لیكار و كڕینی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌بێت".
تره‌مپ پێشتر و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، سعوودیه وه‌ك "چێڵی شیر" وایه و هه‌ر كاتێك شیره‌كه‌ی ته‌واو بێت، سه‌ری ده‌بڕن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له‌وه‌ته‌ی بووه‌ته شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، دووه‌مجاره سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رۆڵی له به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له سه‌ردانی پێشوویدا، به بڕی 580 ملیار دۆلار، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا مۆركرد.
ا. م