"بۆڵتن رۆڵی گرنگی له پته‌وكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد و ئه‌مریكا ده‌بێت"
دەیڤد وێڵس: راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هیچ هه‌نگاوێكی پێویستی له دژی ئێران و بۆ پاڵپشتی كورد نه‌هاویشت
K24 - هه‌ولێر:
دەیڤد وێڵس، بەرپرس لە پارتی كۆمارییەكان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "بەھۆی ئەوەی كە ھەنگاوی پێویستی نەھاوێشت بۆ دژایەتیكردنی ئێران و پاڵپشیكردنی كورد، هێربه‌رت مكماسته‌ر، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی كاتی لادانی ھاتبوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێویستە ئەمریكا پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەكانی بكات و جۆن بۆڵتۆن رۆڵێكی گرنگ دەگێرێت لە پتەوكردنی ھاوپەیمانی نێوان كورد و ئەمریكا وەك یەك لە گرنگترین ھاوپەیمانەكان.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مكماسته‌ری له پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دوورخسته‌وه‌و جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی خسته شوێنه‌كه‌ی كه به كه‌سێكی دژه ئێران و دۆستی كورد ناسراوه‌و بڕیاره رۆژی 9/4/2018 ده‌ستبه‌كار ببێت