سوپای عێراق هه‌ڵمه‌تی داگرتنی ئاڵا و سیمبووله‌كانی په‌كه‌كه‌ی له شنگال ده‌ستپێكرد
سوپای عێراق 7 ئه‌ندامی یه‌به‌شه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق له ناوچه‌كانی شنگال، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵا و وێنه‌ی سیمبووله‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و ھێزه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 په‌یامنێری كوردستان 24 له شنگال رایگه‌یاند: "له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ لادانی ئاڵاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال "یه‌به‌شه" له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شنگال ده‌ستپێكردووه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئاڵاكان دابگرن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی عێراق 7 ئه‌ندامی یه‌به‌شه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و هه‌ر جلوبه‌رگێك هێما بێت بۆ په‌كه‌كه و یه‌به‌شه قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.
تیمی كوردستان 24 هه‌وڵیداوه وێنه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه بگرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق ریگه‌یان نه‌داوه هیچ وێنه‌یه‌ك بگرن.
ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پاش توندبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و راگه‌یێنراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له شنگال.
هه‌روه‌ها هاوكاتی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه كه به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه قسه‌یان كردووه.
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆككۆماری توركیا و به‌رپرسانی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد. چاوه‌ڕوانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقن بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، ئه‌وكاته لای خۆیانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆغان گووتی: به‌رامبه‌ر شنگال سه‌برمان نه‌ماوه".
له ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له‌و ھێزانه كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه بكشێنه‌وه، به‌ڵام گوێیان به داواكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا كه ئیداره‌ی شاره‌كه‌ی له ده‌ستدابوو. به‌ڵام ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق به‌ناچاری له ناوچه‌كه ده‌ریان ده‌كات.