وه‌زیری په‌روه‌رده به‌ڵێنێك به مامۆستایان ده‌دات
سیسته‌مێكی نوێی مووچه ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنێك به مامۆستایان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به مووچه‌ی مامۆستایان‌دا ده‌چنه‌وه.
پشتیوان سادق، له كۆنفرانسی راگه‌یاندنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی 16 قوتابخانه له‌لایه‌ن رێكخراوی روانگه‌ی خێرخوازی و رێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی، رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی چڕ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێ بۆ مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دابنێت.
روونیشی كرده‌وه، بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، ناوه‌ڕۆكی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی تایبه‌ت به مووچه ئاشكرا بكرێت، كه تێیدا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ره‌چاوی مامۆستایان كراوه.
سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت، ناڕه‌زایی مووچه‌خۆرانی به دوای خۆیدا هێناوه و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندرووستی، له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان خۆپیشاندانییان سازكرد.
ا. م