توركیا بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات
به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌كان تائێستا زه‌ره و زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه نه‌زانراون

K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری بناری قه‌ندیل ده‌ستپێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی سایه، سێوۆكان و چیای هه‌ڵه‌موون، له سنووری قه‌زای ره‌واندوز به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی بۆردومانه‌كان، تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره و زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه نه‌زاندراون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته عێراق رێگری له چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌ناو خاكه‌كه‌ی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نقه‌ره ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات.
بۆ چه‌ندین جاریشه ئه‌نقه‌ره به پاساوی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له شنگال و قه‌ندیل ده‌كات و، رۆژانه گوشاره‌كانی وه‌بیر حكوومه‌تی عێراق ده‌هێنێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سوپای وڵاته‌كه‌ی له چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان 10 تا 20 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێم و، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێن، به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری برادۆست و سنووری ئامێدی.
هه‌رچه‌نده رۆژی سێشه‌ممه، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شنگال و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، به‌ڵام دووباره توركیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی كرده‌وه.
H.B