"ئه‌و مێرووله‌ی بیه‌وێت رووبه‌ڕووی باز ببێته‌وه خۆی له‌ناو ده‌بات"
ئێران سه‌ددام حسێن بیری محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌خاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، یان نازانێت جه‌نگ واتای چییه، یان مێژووی نه‌خوێندووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، قاسمی وه‌ڵامی قسه‌كانی بن سه‌لمانی داوه‌ته‌وه كه گوتبووی: "ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی له خۆدوورخستنه‌وه له ململانێی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، كه بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵ بخایه‌نێت".
ئه‌م قسانه‌ی بن سه‌لمان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته كردوویه‌تی و دووپاتیكرده‌وه: "پێویسته له‌وه‌دا سه‌ركه‌وین كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌لاوه بنێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی سه‌ركه‌وتوو بین، ئه‌وا بژارده‌ی دووه‌م هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان سعوودیه و ئێرانه، كه به‌لایه‌نی كه‌م 10 تا 15 ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت".
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجه پێنه‌گه‌یشتووه‌ی تازه بووه‌ته شازاده‌ی جێ‌نشین، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كان دانه‌نیشتووه تا لێیانه‌وه فێر بێت، به‌و قسه پووچانه‌ی ده‌ریده‌خات، یان نازانێت جه‌نگ چییه، یان مێژووی نه‌خوێندووه‌ته‌وه".
به‌هرام قاسمی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بن سه‌لمان و ده‌ڵێت: "كاری عاقڵانه ئه‌وه‌یه عه‌قڵمه‌ندانی سعوودیه و خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كان ئامۆژگاری بكه‌ن و پێی بڵێن، كه‌سێكی له‌و گه‌وره‌تر كه خۆی به پاڵه‌وانی قادسیه ده‌زانی و هه‌وڵی ده‌دا هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر سه‌روه‌ری عه‌ره‌بدا بسه‌پێنێ و عه‌ره‌ب و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا پاڵپشتیان ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رمبه‌ر ئیراده‌ی گه‌لی ئیران تێكشكا" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ ئێران له شه‌ڕێكی گه‌وره‌دا بوون.
هه‌روه‌ها داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له سعوودیه فارسی ده‌زانن، با ئه‌و كۆپله شیعره‌ی سه‌عدی شیرازی بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێ‌نشین بكه‌ن به عه‌ره‌بی كه ده‌ڵێت: "ئه‌و مێرووله‌یه ده‌یه‌وێت خۆی له‌ناو ببات، كاتێك ده‌خوازێت رووبه‌ڕووی باز ببێته‌وه".