"راوێژكاره تازه‌كه‌ی تره‌مپ هه‌وڵی رووخاندنی رژێمی ئێران ده‌دات"
ته‌نها تاران به به‌رپرسی توندوتیژییه‌كانی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن ده‌زانێت

K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی " The Hill"ـی ئه‌مریكی كه تایبه‌تمه‌نده به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، شیكارییه‌كی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی راوێژكاره نوێیه‌كه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا "جۆن بۆڵتن" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه كار ده‌كات رژێمی ئێران بڕوخێنرێت".
به‌گوێره‌ی شیكاریی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه كه "ئیڤان ساشا شیاهین" به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆلێژی كاروباری گشتی و نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی " Baltimore"ـه، بۆڵتن ده‌یه‌وێت رژێمی ئیران بڕوخێت، به‌ڵام له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو له رێگه‌ی پاڵپشتیكردنی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه كار بۆ نه‌هێشتنی ویلایه‌تی فه‌قێ له تاران بكرێت.
شیاهین ده‌ڵێت: "ره‌خنه‌گرانی ئاراسته‌ی جۆن بۆڵتن رووی راسته‌قینه‌ی راوێژكاره نوێیه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێران له‌بیر چووه، چونكه ئه‌و پێیوایه ئێران سه‌رده‌مانێكه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا له جه‌نگدایه و به‌ته‌نها تاران به‌رپرسه له توندوتیژییه‌كانی عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن. پێشتریش بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا".
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه، درووستكه‌رانی بڕیاری سیاسی له ئه‌مریكا، كه به‌رامبه‌ر چالاكییه پیسه‌كان و پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران هه‌ست به دڵه‌ڕاوكی ده‌كه‌ن، به‌پێویستی ده‌زانن له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی بۆڵتن په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی تاران بكرێت".
هه‌وره‌ها گوتوویه‌تی: "چونكه به‌و كاره ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مده‌بێته‌وه و پێویسته هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ هیوایه‌ك بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵی نه‌ما. چونكه ئه‌وه گرنگه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پاش خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو هه‌ست به‌و هه‌ڕه‌شه جدییه بكه‌ن. ده‌بێت ئه‌مریكا سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌و تاكه رێگایه‌ی كه تارمایی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا له‌ناو ده‌بات، ئه‌ویش كۆتاییهێنانه به رژێمی ئێستای ئێران، له رێگای پاڵپشتیكردنی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانه‌وه".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك دامه‌زراندنی بۆڵتن وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌ڕ به‌سه‌ر شه‌ڕی دیپلۆماسی ده‌بینن، به‌ڵام باشتره وه‌ك قه‌بووڵكردنی له‌سه‌رخۆی هاتنه سه‌ر رێگای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌ژمار بكرێت. چونكه ئیداره‌كه‌ی تره‌مپیش له‌گه‌ڵ پاڵپشتیكردنی گه‌لانی ئێراندایه".
ئه‌و بۆچوونانه له كاتێكدایه، چه‌ندین ناوه‌ندی سیاسی ئێرانی به دامه‌زراندنی جۆن بۆڵتن وه‌ك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا نیگه‌رانن، به‌تایبه‌تی بۆڵتن چه‌ند جارێك گوتوویه‌تی: "پێویسته رێگه نه‌درێت رژێمی ئێران ته‌مه‌نی بگاته 40 ساڵ و بڕوخێنرێت".
پاش لادانی هێربه‌رت مكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له پۆسته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، جۆن بۆڵتن، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له شوێنه‌كه‌ی دانا، كه به نه‌یاری سه‌رسه‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران و دۆستی كورد داده‌نرێت. بڕیاره 9/4/2018 ده‌ستبه‌كار بێت.