لەبارەی داھات و خەرجییەكانی ھەرێم داوای روونكردنەوەی زیاتر دەكرێت
"ئەگەر 300 ھەزار بەرمیل نەوت بفرۆشرێت، نزیكەی 600 ملیۆن دۆلار دەكات"
K24 - ھەولێر
هه‌ندێك لایه‌ن له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ژماره و زانیاری جۆراوجۆر بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌جۆرێك متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌تی كه‌مكردووه‌ته‌وه. له‌وباره‌شه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومه‌ت له‌چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ندێك له داهاته‌كانی ئاشكرا كردووه، به‌ڵام پێویسته روونكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌رگرێته‌وه.
ئاشكراكردنی به‌شێك له داهاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه، بەشێك له گومانه‌كانی هاووڵاتیانی ره‌وانده‌وه، هه‌ر بۆیه هاووڵاتیان و موچه‌خۆران داواده‌كه‌ن ده‌كەن حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رچاوڕوونی زیاتر بدات و سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابكات، بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌ته‌كه‌یان زیاترببێت.
ھاووڵاتییەكی دانیشتووی ھەولێر بەناوی هۆگر ئەحمەد، بە كوردستان24 گوت: "حكوومەتی ھرێم دەبێ شتێكی وا بكات متمانە بۆ خەڵك بگێڕێتەوە، لانی كەم لەماوەی 3 تا 6 مانگ روونكردنەوە لەبارەی داھات و خەرجییەكان بدات، چونكە ئەگەر خەڵك ھەر گلەیی بكات و حكوومەت بێدەنگ بێت، ھەر لایەنێك ژمارەیەك بۆخۆی بڵاوبكاتەوە ئەوكات خەڵك متمانەی نامێنێ".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان هه‌نگاوی باشی ناوه، به‌ڵام پێویسته به‌رچاوڕوونی زیاتر بدات بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان به متمانه‌وه كه‌شتییه‌كه بگه‌یه‌ننه كه‌ناری ئارامی.
عزه‌ت سابر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەوەی ناروونە ئەوەیە كە 50% داھاتی نەوت دەدرێت بە وەزارەتی دارایی و 50% دیكەی نادرێت، ھیوادارین ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز، ئەوەی ناڕوونە روونی بكاتەوە، ئەگەر 300 ھەزار بەرمیل نەوت بفرۆشرێت، نزیكەی 600 ملیۆن دۆلار دەكات، لەو بڕە 300 دەدرێت بە وەزارەتی دارایی دەبێ لەسەر 300 دیكە روونكردنەوە بدەن كە بۆچی خەرج دەكرێت".
به‌هۆی ناڕوونی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، وه‌كو ده‌گوترێت هه‌ندێك لایه‌ن ژماره و زانیاری نادروست به‌گوێی خه‌ڵكدا ده‌ده‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه، متانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت كاڵبێته‌وه، بۆیه داواده‌كرێت حكوومه‌ت مانگانه راپۆرتی داهات و خه‌رجییه‌كانی ئاشكرا بكات، بۆئه‌وه‌ی به هه‌مووانه بتوانرێت كه‌شتییه‌كه بگه‌یه‌نرێته كه‌ناری ئارامی.
ھ.م