توركیا به‌ره‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا كه‌وتووه‌ته جووڵه
تا ئێستا 7 خاڵی چاودێری سه‌ربازییان دامه‌زراندووه

K24 - هه‌ولێر:
كاروانێكی سه‌ربازی سوپای توركیا و "سوپای سووریای ئازاد" كه میلیشیایه‌كی چه‌كداری نه‌یاری رژێمی ئه‌سه‌ده و شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی "كفرزیتا" له باكووری شاری حه‌ما و بۆ یه‌كه‌مجاریش به‌ره‌و خان شێخون له باشووری شاری ئیدلب رۆیشتوون بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی سه‌ربازی له‌و ناوچانه دابنێن.
میدیاكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تیمێكی توركی، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 2/4/2018 چونه‌ته ئه‌و ناوچانه و جگه له چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری، فڕۆكه‌ی چاودێریش پاڵپشتی كردوون.
كاروانه سه‌ربازییه‌كه به ناوچه‌ی خه‌زاناتی خان شێخون تێپه‌ڕیوون و دواتر چوونه‌ته ناوچه‌ی تلعاس له باشووری ئیدلب، دواتر گه‌یشتوونه‌ته شاری كفرزیتا له گونده‌واری حه‌ما، جگه له‌وه‌ش میدیاكان ده‌ڵێن كاروانه‌كه ده‌چنه شارۆچكه‌ی ئه‌لتامنه له باكووری حه‌ما.
چاودێران یه‌كه‌م جووڵه‌ی توركیا به ئاراسته‌ی گونده‌واری حه‌ما هاوكاتی ده‌نگوباسی ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای سووریا بۆ جووڵه‌كردن به ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌بینن.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هێزێكی چاودێری توركی له‌ژێر پارێزگاری "فه‌یله‌قی شام" له ناوچه‌ی خه‌زاناتی نزیكی خان شێخون و ناوچه‌ی تلعاس و "هه‌بیت" له گونده‌واری باشووری حه‌ما سووڕاونه‌ته‌وه، دواتر چونه‌ته كفرزیتا و سه‌یاد له گونده‌واری باكووری حه‌ما و ده‌شتی ئه‌لغاب له باكووری رۆژئاوای حه‌ما.
A Turkish delegation enters #Khan_Sheikun city south of #Idlib
— MOHAMMED GHORAB (@MGhorab3) ٢ أبريل، ٢٠١٨
Turkish delegation arrived to #Khazanat and #Talaas areas southern #Idlib and later to #Hama northern countryside pic.twitter.com/XYMSG77Asr
ئاژانسی هاواری نزیك له پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" له‌وباره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزێكی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی (جسر الشغور) و خۆیان بۆ دامه‌زراندنی خاڵی پشكنین ئاماده ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به چه‌كی قورسه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌ی "سه‌رمان" له گونده‌واری باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوار نیووز، كاروانێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی به چه‌كی قورس و سه‌ربازه‌وه چوونه‌ته ده‌روازه‌ی گوندی كفرلوسین له سنووری توركیا و سووریا له گونده‌واری باكووری ئیدلب، له باكووری ئیدلب و گونده‌واری رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب و گونده‌واری ئیدلبیش 7 خاڵی پشكنینیان دامه‌زراندووه.
ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ی سوپای توركیا له كاتێكدایه پێشتر ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندبوو، ژماره‌ی خاڵه‌كانی چاودێری ده‌گه‌یه‌ننه 12 و تا ئێستا 7 خاڵی چاودێرییان داناوه.