حه‌یده‌ر شه‌شۆ: په‌كه‌كه بۆ شنگال و ئێزدییه‌كان زیانی زۆرتر بووه له قازانج
یه‌په‌ژه چووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و له‌ناو شنگال ماون

K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر شه‌شۆ سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات، رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه بۆ شنگال و ئێزیدییه‌كان زیانی زۆرتر بووه له قازانج.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی شنگال داوای كردووه په‌كه‌كه بكشێته‌وه، چونكه له‌قازانجی شنگاله".
شه‌شۆ بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای ئازادكردنی شنگال، خه‌ڵكی شنگال په‌كه‌كه‌یان زۆر خۆشده‌ویست و رێزیان لێده‌گرت، به‌ڵام دوای مامه‌ڵه‌ی خراپی په‌كه‌كه و بردنی سه‌دان كوڕ و كچه گه‌نجه خوار هه‌ژده ساڵانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه چه‌كدار، هه‌روه‌ها دیارنه‌مانی كه‌لوپه‌له‌كانیان خه‌ڵك له‌و مامه‌ڵانه‌یان بێزار بووه.
شه‌شۆ ده‌شڵێت: "له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییه‌دا، خه‌ڵكی شنگال زۆر بێزاربوون له‌په‌كه‌كه، چونكه وه‌ك وتم، به‌سه‌دان كوڕ و كچی ده‌ساڵ و دوانزه ساڵانیات بردووه له مه‌قه‌ڕه‌كان كردوویانه به‌چه‌كدار و له خانه‌سۆر خه‌ڵك ده‌ڵێن ماڵ و كه‌لوپه‌لمان براوه".
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌ی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، حه‌یده‌ر شه‌شۆ قسه‌كانی مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی قه‌زای شنگالی پشتڕاستكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو، په‌كه‌كه رێگره له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی: "راسته له زۆر حاڵه‌تدا په‌كه‌كه ڕێگرن له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی، په‌كه‌كه له‌ناو شنگال هه‌ندێك كارده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك جێگا، جگه له‌بردنی سه‌دان كچ و كوڕه گه‌نجه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه چه‌كدار، كه‌لوپه‌ل و موڵكی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنن، خه‌ڵكی شنگال بێزاربووه له‌مامه‌ڵه‌ی په‌كه‌كه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شنگال، حه‌یده‌ر شه‌شۆ بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ركا، ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی شنگال و ئێمه‌ش نامانه‌وێت شنگال وه‌ك عه‌فرینی لێ بێت و په‌كه‌كه ببێته بیانووی هێرشكردنه سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌وه‌ی ویست ده‌ست به‌سه‌ر شنگال بگرێت، ئه‌وا بێگومان ئێمه به‌رگری ده‌كه‌ین."
حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌گه‌ر ئامانجی هێرشكردنی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به‌ته‌نها په‌كه‌كه بێت و هیچ زیانیان بۆ خه‌ڵكی شنگال نه‌بێت و ده‌ست به‌سه‌ر شنگال نه‌گرن وه‌ك عه‌فرین ئه‌وا ئێمه شه‌ڕی توركیا ناكه‌ین له شنگال، هه‌رچه‌نده ناخوازین ئه‌وه رووبدات، به‌ڵام په‌كه‌كه حزبێكی ئۆپۆزیسیۆنه له ناوخۆی توركیا".
سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال، حه‌یده‌ر شه‌شۆ وتی: "له به‌یاننامه‌كانی خۆیاندا په‌كه‌كه وتیان كشاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌په‌ژه له‌ناو شنگال ماونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وانه عێراقین و خه‌ڵكی شنگالن و له‌هه‌مانكاتدا ئێستا یه‌په‌ژه چووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی واته به‌فه‌رمی سه‌ر به‌و هێزه‌یه".
ا. م