به‌هۆی بۆردومانی توركیا 7 گوندی ده‌ڤه‌ری برادۆست چۆڵكران
به‌هۆی نزیكی و چڕی هێرش و بۆردومانه‌كان هاووڵاتیانی برادۆست گونده‌كانیان چۆڵ ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانی توركیا گونده‌كانی بوزینه، سیران، گوره شان، ئاله‌كان، لیلكان و خه‌لیفان، هه‌روه‌ها چیاكانی كه‌ویت، دیر، كه‌وه‌رتی سه‌ر به شاره‌دێی سیده‌كان له ده‌ڤه‌ری برادۆست تۆپباران ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ڤه‌ری برادۆست رایگه‌یاند: وێڕای تۆپبارانی تۆپخانه‌كان، هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌كانی لیلكان، خه‌لیفان، شه‌كیو، گه‌لی مه‌غارێ له سنووری ده‌ڤه‌ره‌كه به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24: "به‌هۆی بۆردومان و تۆپبارانه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و سوپای توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینانی ده‌ڤه‌ره‌كه گونده‌كانیان جێده‌هێڵن".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانی تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، گونده‌كانی نزاری، گوره‌شان، ئاله‌كان، سیران، خه‌لیفان و لیلكان به‌ته‌واوه‌تی چۆڵكران.
.
به‌ر له ماوه‌یه‌ك، هێزه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، پێشتریش ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان، به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاندبوو، له ده‌ڤه‌ری برادۆست، سوپای توركیا به‌قووڵایی 15 تا 20 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه دامه‌زراندووه و، رێگای سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و بنكانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی باكووری كوردستان درووست كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی تۆپخانه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش به به‌رده‌وامی ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن.
ناحیه‌ی سیده‌كان سه‌نته‌ری ئیداره‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆسته و له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به قه‌زای سۆرانه. برادۆست ناوچه‌یه‌كی سنوورییه و له دیوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌وێته سێكوچكه‌ی نێوان باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه به خاڵی سنووری نێوان عێراق و ئێران و توركیا ناسێندراوه.
H.B