تره‌مپ و كیم به دوای وڵاتی سێیه‌مدا ده‌گه‌ڕێن
گفتوگۆی راسته‌وخۆ كراوه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور، سه‌رقاڵی دیاریكردنی وڵاتی سێیه‌من بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان ئه‌نجام بده‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئینی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور گفتوگۆیان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون كردووه و باسی دیاریكردنی وڵاتی سێیه‌م كراوه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه.
ته‌له‌ڤزیۆنه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له رێگه‌ی كه‌ناڵه تایبه‌ته‌كان له نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ به‌ڕێوه‌چووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی سی ئێن ئێن، گفتوگۆكان به سه‌رپه‌رشتی مایك پۆمپیۆ، سه‌رۆكی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (CIA) به‌ڕێوه‌چووه، كه ئێستا بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشان كراوه.
ا. م