له هێرشێكدا له ئه‌ڵمانیا ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی
"رووداوه‌كه تیرۆریستییه و هێرشبه‌ره‌كه خۆی كوشتووه"
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌شاری مۆنسته‌ری باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر خۆی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیدا كێشاوه، له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌و وڵاته به ئاژانسی رۆیته‌رز راگه‌یاندووه: "هێرشبه‌ره‌كه خۆی كوشتووه"، له‌كاتێكدا ئه‌و ئاژانسه له سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی گواستییه‌وه: "دوور نییه له‌وه‌ی رووداوه‌كه تیرۆریستی بێت".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی "رینیشیه پۆست" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، 3 كه‌س له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی فریاگوزاری ناوخۆی ئه‌و شاره به گۆڤاری فۆكۆسیان راگه‌یاندووه، نزیكه‌ی 50 كه‌س له‌و هێرشه‌دا برینداربوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی گوژراوانی رووداوه‌كه بكات.
H.B