چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك سێ هاووڵاتی ده‌كوژن
هێزه عێراقییه‌كان توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه‌یان نییه

K24 - هه‌ولێر:
لە ھێرشێكی چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای كەركووك سێ ھاووڵاتی كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری داعش ھێرشییان كردە سەر گوندی ئەلكیف سەر بە دوبز لە باكووری رۆژئاوای پارێزگاكە و لە ئەنجامدا سێ ھاووڵاتی كوژراون.
دواتر چەكدارانی داعش بەرەو شوێنێكی نادیار ھەڵاتوون، ھێزێكی ئەمنیش گەیشتە ناوچەكە و تەرمەكانیش رەوانەی پزیشكی دادوەری كەركووك كران.
ماوەی چەند مانگێكە چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باكووری عێراق كەوتوونەتەوە جموجۆڵ و دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانەش ئاڵۆزتربووە.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شد به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، تا ئێستا نه‌توانراوه دۆخی ئه‌و ناوچانه سه‌قامگیر بكرێت و هێزه عێراقییه‌كانیش توانای په‌كخستنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعشیان نییه.
ا. م