مه‌ریه‌م هاوناز نییه و بێنازه
مه‌ریه‌م بێ كه‌سوكار مایه‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا هاوناز نه‌بووه
K24 – سلێمانی:
دوای نزیكه‌ی 12 دانیشتنی دادگایی، ئه‌مڕۆ كه‌یسی مه‌ریه‌م بارووتچیان، كچه ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه یه‌كلایی بووه‌وه كه هاوناز نییه، به‌ڵكو كچێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
ئەیاد کاکەیی، پارێزەری مەریەم بارووتچیان، گوتی: "دادگای شاری مازەندەرانی ئێران بۆی سەلماندووین، کە مەریەم کچێکی هەڵەبجەییە و یەکێکە لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی".
ئەوەشی خستەڕوو: "بەپێی بەڵگەكان چەندین منداڵی ھەڵەبجە لەكاتی كیمیابارانی شارەكە كەوتوونەتە تاران و لەوێش گواستراونەتەوە شارێكی دیكە، لە دەزگای منداڵانی بێ سەرپەرشت گیرساونەتەوە، یەكێك لەو منداڵانە مەریەم بووە".
گوتیشی: "ئەوانەی كەیسی مەریەمیان دواخست و بە ئەمڕۆیان گەیاند، دەبێت لە دادگا دیاریبكرێن و خۆیان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مەریەم و كەسوكاری هاونازیش ئاماده بكه‌ن".
مەریەم بارووتچیان به ده‌م گریانه‌وه گوتی: "هه‌موو شتم له ده‌ست چوو، ئه‌و ماوه‌یه زۆر ماندوو بوومه، وه‌ك ئه‌و دایكه‌ی منداڵه‌كه‌ی له ده‌ستدابێت، من پێشتر زۆر هه‌وڵمدا و چاوه‌ڕێم كرد، 6 جار پشكنینی DNAیم بۆ كرا، ئێستا جارێكی دیكه‌ش ده‌بێت پشكنین بكه‌م و چاوه‌ڕێ بكه‌م".
هه‌روه‌ها گوتی: "چەند ساڵێكە دەزانم ھاونازنیم، بەڵام ھەموو ناسنامەكانم پووچەڵكرانەوە، لە راستیدا لەو ماوەیەدا زۆر بێھێزبووم، شه‌رمه‌زاری بۆ سه‌نته‌ری مایكرۆجیم و ئه‌و كه‌ناڵه‌ی راگه‌یاندن كه خۆی كرد به خاوه‌نی كه‌یسه‌كه‌م، ئێستاش ئەو كەناڵە ونبووە و مایكەكەی لەكاتی بەڕێوەچوونی كەیسەكەم نابینم".
ئه‌یاد كاكه‌یی، پارێزه‌ی مه‌ریه‌م راشیگه‌یاند، ئه‌وان پێشتریش له‌و بڕوایه‌دابوون كه مه‌ریه‌م هاوناز نییه، به‌ڵام دیاربوو كه‌یسه‌كه به‌وه یهكلاكرابۆوه كه مه‌ریه‌م هاونازه.
هاوكات پارێزه‌ر جه‌بار ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ری كه‌سوكاری هاوناز، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دادگای سلێمانی بڕیاره‌كه‌ی پێشووی خۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بڕیاریدا كه مه‌ریه‌م هاوناز نه‌بووه.
له باره‌ی چاره‌نووسی مه‌ریه‌میش، ئه‌و پارێزه‌ره رایگه‌یاند، پێویسته له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه، وه‌كو كه‌سێكی بێ دایك و باوك، به‌ڵگه‌ی له‌دایكبوونی بۆ ده‌ربهێنن، چونكه به گوێره‌ی بڕیاری دادگا، مه‌ریه‌م عێراقییه و منداڵێكی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵام له ئێستادا دایك و باوكی دیار نییه.
ئه‌و پارێزه‌ره راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و پشكنینه‌ی DNA كه پێشتر بۆ مه‌ریه‌م كراوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆكارێكی دیكه، وایانكرد مه‌ریه‌م به درێژایی سێ ساڵ له ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونیدا بێت.
له باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی مه‌ریه‌میش، ئه‌و پارێزه‌ره رایگه‌یاند، شوێنی مانه‌وه‌ی مه‌ریه‌م كێشه‌ی نییه و بۆی دابینكراوه.