ئه‌مه‌ریكا 8 شوێنی له سووریا دیاریكردووه بیكاته ئامانج
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند شوێنێكی ئاشكرا كردووه

K24 - هه‌ولێر:
به‌پرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا، بۆ كه‌ناڵی "CNBC"، ئاشكرای ده‌كات، واشنتن هه‌شت شوێنی دیاریكردووه له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته ئامانجی گورزه مووشه‌كییه‌كانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بۆ كه‌ناڵه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه له وه‌شاندنی گورزه مووشه‌كییه‌كان بكرێنه ئامانج، بریتین له دوو فڕۆكه‌خانه‌ی سووریا، ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی.
كه‌ناڵی "CNBC" له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ره‌وشه گشتییه‌كه به وردی تاووتوێ ده‌كه‌ین و به ته‌واوه‌تی له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه، ئینجا ده‌زانین چی رووده‌دات".
وه‌ك كه‌ناڵه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكییه، هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی شوێنه‌كانی دیكه نه‌دركاندووه، كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌شت شوێنه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا بیانكاته ئامانج.
ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدان، له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو واشنتن رایگه‌یاند، وه‌ڵامی هێرشه كیمیاییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی سووریا و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌نه‌وه، كه كردوویه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق و ته‌واوى به‌رپرسیارێتی هێرشهكشی خسته ئه‌ستۆی ئه‌سه‌د.
دواتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌مزووانه مووشه‌كه "نوێ و جوان و زیرهكهكانییان" ده‌گه‌نه سووریا و گورز له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنن.
به‌ڵام دوای 24 كاتژمێر، تره‌مپ له تویتێكی دیكه‌دا رایگه‌یاند، هیچ كاتێكی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سووریا دیارینه‌كردووه.
ا. م