"103مووشه‌كه‌كه یه‌ك كه‌سی نه‌كوشتووه "
سوپای رووسیا: هێزی ئاسمانی سووریا ئاراسته‌ی 71 مووشه‌كی كرۆزی گۆڕیوه

K24 - هه‌ولێر:
سوپای رووسیا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، به‌هۆی هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی سووریا كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیاندا، ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش نه‌كوژراوه.
سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی رووسی، فه‌ریق، سێرگی رۆدسكۆی ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانمان، هێرشه‌كه هیچ قوربانییه‌كی له ریزی سه‌ربازان و سڤیله‌كان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی رووسی گوتوویه‌تی: "سیستمی به‌رگری ئاسمانی سووریا، به‌ری به 71 مووشه‌كی كرۆز گرتووه‌و له 103 مووشه‌كه‌كه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا زۆربه‌یانی له ئامانجه‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رووسیا سیستمی به‌رگری ئاسمانی سووریای په‌ره‌پێداوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باشتریش په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن.
رۆدسكۆی ده‌ڵێت: "ئه‌و پێگانه‌ی مووشه‌كه‌كان وێرانیان كردووه، پێشتر خۆیان ویرانكرابوون و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووسیا، فڕۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسیش له‌و ھێرشه‌دا به‌شداری نه‌كردووه"
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی سووریا جارێکی دیکە بە چەکی کیمیایی هێرشبکاتەوە سەر گەلی سووریا، ئەوا ئێمەش بەهەمانشێوە هێرش بۆ سەر حکومەتی سووریا ئەنجامدەدەین. گوتیشی، هێرشەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا بووە و لەگەڵ هاوپەیمانانمان کارێکی دروستمان ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە هێرشەکەیان تەواوی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە. جەختیکردەوە، هێرشەکە بۆ لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی سووریا بووە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا گووتی: "مەبەستی هێرشەکەمان بڵاوازکردنی توانای سەربازی رژێمەکەی ئەسەدبوو، هەروەها لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سووریا تەواو نەبووە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دەبێت رژێمی ئەسەد لەوە دڵنیابێت، ئەگەر جارێکی دیکە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، ئەوا بێگومان بەهەمانشێوە هێرشی لە دژ ئەنجامدەدەین".
هه‌روه‌ها كۆشكی ئیلیزێ ڤیدیۆی هه‌ستانی فڕۆكه‌ی جۆری رافاڵی له تویته‌ره‌وه بڵاوكردبووه‌و نوسیبووی، فڕۆكه‌كان بۆ شداریكردن له ھێرشی سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی سووریا كه‌وتوونه‌ته جووڵه".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پینتاگۆن" رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا، رۆژی شه‌ممه 14/4/2018 ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سووریامان له دیمه‌شق بۆمبا‌باران كردووه".
جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گووتی: "هێرشه‌كه كاتژمێر 2:00ـی به‌یانی به‌كاتی له‌نده‌ن ده‌ستیپێكردووه‌و 3 پێگه‌ی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه‌ته ئامانج و ماوه‌ی 50 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكیش روونیانكردووه‌ته‌وه، 100 تا 120 مووشه‌ك له‌و هێرشه‌دا ئاراسته‌ی پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "فڕۆكه‌ی جۆری میراجی فه‌ڕه‌نسی و تۆڕنادۆی بریتانی و فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری B-1ـی ئه‌مریكی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی له ده‌ریای سووره‌وه به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا كردووه.
جه‌نه‌راڵ جۆزیف دانفۆرد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریكا گوتوویه‌تی: "گورزی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شق وه‌شێنراوه، چونكه ئه‌و ناوه‌نده به‌شداره له په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، گورزی دووه‌م بۆسه‌ر كۆگای چه‌كی كیمیایی له رۆژئاوای حمس بووه‌و سێیه‌میش له پاشكۆیه‌كی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی و چواره‌میش له ناوه‌ندێكی گرنگی سه‌ركردایه‌تی دراوه".
دانفۆرد ده‌ڵێت: "ئه‌و ژێرخانه‌ی هاوكاری په‌ره‌پێدانی چه‌كی كیمیایی رژێمی سووری ده‌كرد به‌جۆرێك پێكراوون كه پاشه‌كشه به تواناكانی رژێمی ئه‌سه‌د له‌و بواره‌دا ده‌كات".
دانفۆرد ھێرشه‌كه‌ی به "گورزوه‌شاندن بۆ یه‌كجار" ناوبردوو و گووتی: "هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی زیانی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان".
هه‌روه‌ها گووتی: "بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كمان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌كردووه‌و رژێمی سووریاش له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زه‌مین - ئاسمانه‌وه هه‌وڵیداوه به‌رگری بكات".