ئه‌سه‌د ده‌ركه‌وت
به‌شار ئه‌سه‌د: ھێزه داگیركه‌ره‌كان كۆنترۆڵیان له ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ده‌ڵێت: " هێزه داگیركه‌ره‌كان، كۆنترۆڵیان له ده‌ستداوه، ئه‌و ھێرشه دوژمنكارانهیش به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌وه".
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا گورزێكی سه‌ربازی هاوبه‌شیان سره‌وانده رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌كارهێناوه. حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران په‌یوه‌ندی به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كردووه‌و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سووریا، ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "كۆڵۆنیالیزم له به‌رده‌م گه‌له‌كانیان و هه‌موو جیهان كۆنترۆڵی له ده‌ستداوه، پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان نه‌یانتوانی ئامانجه‌كانیان بهێننه دی، ئه‌وان هاتوون شه‌ڕ دژی سووریا به‌رپا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "ئه‌و ھێرشه دوژمنكارانه‌یه هیچ بۆ سووریا و گه‌له‌كه‌ی زیاد ناكات جگه له نه‌خشه‌دانان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌موو خاكی وڵات‌دا" وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌یڵێت.
هاوكات فیرقه‌ی چواری سوپای سووریا كه برایه‌كی به‌شار ئه‌سه‌د فهرماندارێتێ، ڤیدیۆی كاتی هاتنه سه‌ر كاری سه‌رۆكی سووریای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌سه‌د به‌ته‌نها و به جانتایه‌كه‌وه دێته ناو كۆشكه‌كه‌ی. هه‌رچه‌نده دیارنییه ئه‌و شوێنه كوێیه و ڤیدیۆكه كه‌ی تۆمار و مۆنتاژكراوه.
ڤیدیۆ مۆنتاژكراوهكه ماوه‌كه‌ی كه‌متره له 10 چركه و له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌سه‌د و خانه‌واده‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌شێكی چالاكوانان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه سووریای جێهێشتووه‌و به‌ره‌و مۆسكۆ یان تاران رایكردووه. هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانان رایانگه‌یاندووه كه ئامانجی هێرشه‌كه‌یان له‌ناوبردنی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی نییه.