ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پرۆژه بڕیارێكی رووسیای ره‌تكرده‌وه
دوایین گفتوگۆی نوێنه‌رانی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ رووسیا

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆژه بڕیارێكی رووسیای بۆ ئیدانه‌كردنی گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسای بۆ سه‌ر سووریا، ره‌تكرده‌وه.
پرۆژه بڕیاره‌كه، ته‌نها رووسیا و چین و بۆلیڤیا پشتگیری‌یان كرد و 8 وڵاتی ئه‌ندامیش دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاند، 4 وڵاتی ئه‌ندامیش بۆ هیچ لایه‌ك ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له 15 ئه‌ندام پێكدێت و 5 ئه‌ندامییان هه‌میشه‌یین، هه‌ر پرۆژه بڕیارێكیش پێویسته 9 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پشتگیری بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ی مافی ڤیتۆ له دژی به‌كاربهێنن.
ڤاسیلی نیبنزیا، باڵیۆزی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ واشنتن و له‌نده‌ن و پاریس گوتی: "ره‌وشی مرۆییتان خراپتر كرد"، هاوكات رایگه‌یاند هێشتا ئه‌و وڵاتانه ئیستعیمارییهتی نوێیان تێنه‌په‌ڕاندووه و تێیدا ماونه‌ته‌وه و گوتی: "واشنتن و له‌نده‌ن و پاریس په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانییان خسته ژێرپێ".
له به‌رامبه‌ردا، نیكی هایڵی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رووسیا له كۆنتڕۆڵكردنی كیمیایی سووریا شكستی هێناوه و گوتی: "ئاماده‌ین دووباره گورز بوهشێنینهوه ئه‌گه‌ر سووریا بیه‌وێت تاقیمان بكاته‌وه".
هاوكات كارین پیێرس، نوێنه‌ری به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا پێویستییه‌كی حه‌تمی بوو بۆ دانانی سنوورێك بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، دووپاتیشی كردووه هه‌ندێك كات هێز پێویسته بوونی هه‌بێت.
فرانسوا دی لاتر، نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ساڵانێكه دیمه‌شق یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه.
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
ئه‌و سێ پێگه سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته ئامانجیش، بریتین له كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه پێده‌چێت حه‌شارگه‌ی چه‌كی كیمیایی بێت له حیمس و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شقی پایته‌خت.
ا. م