ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌شتییه‌كه‌ی رووسیا و ئێران و توركیا كون ده‌كه‌ن
شارهزایایهكی دیاری رووسی: سه‌ركرده‌كانی رۆژئاوا به‌شێكی ئامانجه‌كانیان پێكا
K24 - هه‌ولێر:
شارهزایایهكی دیاری رووسی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌باره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیاوه پێیوایه، كه‌لێنی نێوان وڵاتانی ده‌سته‌به‌ری پرۆسه‌ی ئه‌ستانای قوڵتر كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رووسیا و توركیا و ئێران.
ڤیتالی نعۆمكین، سه‌رۆكی په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتناسی له ئه‌كادیمیای زانستی رووسی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "تاس"ـی رووسی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/4/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانێتییه سێقۆڵییه‌كه‌ی رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌شێكیش بێت، توانیوویانه ئه‌و ئامانجانه به‌دیبهێنن كه سه‌ركرده‌كانیان به‌دوایه‌وه‌ن، ئه‌وان كه‌شتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا و ئێرانیان كون تێكرد، چونكه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتی گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی رۆژژئاوای كرد كه له سووریا درا".
ئه‌و شاره‌زا رووسه ده‌ڵێت: " ناتوانریت ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌ی ده‌سته‌به‌ری پرۆسه‌ی ئه‌ستانا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا ده‌كه‌ن بشاردرێته‌وه، ته‌نانه‌ت پێشتریش نه‌ده‌شاردرایه‌وه. به‌رده‌وامی دانووستانهكانیش به‌هۆی رووسیاوه بووه".
هه‌روه‌ها پێیوایه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا ھێشتا دووره، به‌ڵام ناكرێت به رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی بێت، به‌كارهێنانی هێزی تاكلایهنهیش ململانێكان توندتر و كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن".
ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ره‌نسا به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 14/4/2018، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له رژێمی ئه‌سه‌د به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی دووما له ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، زیاتر له 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سووریا كرد.
هه‌ر چه‌نده رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌و ھێرشه زۆر تووڕه و نیگه‌ران بوون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: "هیچ مووشه‌كێكی هاوپه‌یمانییه سێقۆڵییه‌كه نه‌هاتووه‌ته سنووری بنكه‌كانی به‌رگری ئاسمانی رووسیا له ته‌ڕتووس و حمیمیم".