له یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی "نه‌وه‌ی نوێ" پێنج كه‌س بریندار بوون
له بازگه‌كان رێگه له‌و پاسانه گیراوه كه له سلێمانییه‌وه هاتبوونه رانیه

K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی نه‌وه‌ی نوێی شاسوار عه‌بدولواحید، له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، گرژی و ئاڵۆزی درووست بووه و به هۆیه‌وه پێنج كه‌س برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه به چه‌قۆ برینداربوون و شوێنی چه‌قۆ به جه‌سته‌یانه‌وه دیار بووه، به‌ڵام ئێستا ته‌ندرووستیان جێگیره.
هه‌روه‌ها 10 كه‌سی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایش و پۆلیس ده‌ستگیر كراون، جگه له‌وه‌ش له بازگه‌كانه‌وه رێگری له‌و پاسانه كراوه كه ده‌یانویست بچنه ناو رانیه، ئه‌و خه‌ڵكه‌یش له سلێمانییه‌وه هێنرابوون تا به‌شداری له ئاهه‌نگ و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌دا بكه‌ن.
به گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا، چه‌ند كه‌سێك، كه "لایه‌نگرانی یه‌كێتی" بوون خۆیان خزاندووه‌ته ناو ئه‌و كه‌سانه و سه‌ره‌نجام بووه به‌شه‌ڕیان و هه‌وڵدراوه ئاهه‌نگه‌كه تێكبدرێت.
له رۆژی 15/4/2018ـه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكردووه، كه بڕیاره رۆژی 12/5/2018 به‌ڕێوه بچێت.