میلیشیاكانی ئێران "جیهاد" له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نن

K24 - هه‌ولێر:
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسه نوێ بێت، به‌ڵام پێشتریش به‌رپرسانی سه‌ربازی وڵاتانی رۆژئاوا و شرۆڤه‌كاره سه‌ربه‌خۆكان پێشبینییان كردبوو و ده‌یانگووت: "ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه، دواتر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریا په‌لاماری ھیزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی گورزه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د زیاتر و خێراتر كرد، ئه‌گه‌ری زۆره میلیشیاكانیش هه‌ڕه‌شه‌كانیان زیاتر بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "فۆرن پۆڵه‌سی" كه له زاری فیلیپ سمیس، توێژه‌ر له په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك و چاودێری جموجووڵی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریاوه ده‌ڵێت: "هه‌میشه گوتاره‌كانیان دژ به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، له كاتێكیشدا هه‌ڕه‌شه له دوای هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه په‌یامێكی دیاریكراو بگه‌یه‌نن كه زیاتره له‌وه‌ی ته‌نها گوتارێك بێت".
به‌ڵام ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بنه جدی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ده‌بێت، یان له‌گه‌ڵ تاران؟".
هه‌ر خۆی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی هه‌ڕه‌شه‌كان جدین چونكه ئه‌و میلیشیانه ناتوانن به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێران له خۆیانه‌وه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه بكه‌ن".
له ئاستی مه‌یدانیدا، لیوای باقر، یه‌كێك له‌و میلیشیایانه‌ی ئێران پاڵپشتیان ده‌كات له سووریا، له په‌یجی لیواكه‌یان له فه‌یسبووك نوسییان "ده‌ست به ھێرشكردن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین" به‌ڵام په‌یجه‌كه‌یان داخرا.
ئه‌و میلیشیایه‌ی سه‌ر به تاران له به‌یاننامه‌كه‌دا كه رۆژی 6/4/2018 بڵاویانكردبووه‌وه‌و چه‌ند میدیایه‌ك زانیارییه‌كانیان گواسته‌وه ده‌ڵێن: "مژده ده‌ده‌ین كه ده‌ست به شه‌ڕ و جیهاد له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له سووریا ده‌كه‌ین".
له راپۆرتێكیشدا كه هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوكرابووه‌وه، لیوای باقر ته‌ئكیدیان كردبووه‌وه "ئیتر قسه و به‌یاننامه تێده‌په‌ڕێنن و داوای "جیهاد و جه‌نگی پیرۆزی ئایینی" ده‌كه‌ن.
هه‌ر بۆیه فیلیپ سمیس ده‌ڵێت: "ئه‌وه ئه‌و گرووپه نیین له خۆیانه‌وه جیهاد رابگه‌یه‌نن و به‌رپرسه باڵاكانیان له ئێران ئاگادار نه‌بن، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له سووریا، دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا زۆر قوڵكردووه‌ته‌وه".
هه‌ڕه‌شه‌كه جدییه، چونكه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئێرانیش به‌هه‌مان زمان ده‌دوێت. نوار ئۆلیڤه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی زانیاری و شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی له سه‌نته‌ری عیمران بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له ئیستانبووڵیش پێیوایه: "هه‌ڕه‌شه‌كانی لیوای باقر پرسێكی جدییه و ته‌نها بۆ گاڵته‌جاڕی ئه‌و قسانه ناكه‌ن و له كۆتاییدا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بینین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن"
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، رێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 15/4/2018 له گوتارێكدا قسه‌ی له‌سه‌ر بۆردوومانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له سووریا كردوو و رایگه‌یاند: "بۆردوومانه‌كان په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی قه‌یران ده‌كات و ئاراسته‌ی دانووستانه‌كانی جنێڤ ده‌گۆڕێ".
ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له سووریا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه یان ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌یانبێت، به ئاشكرا نییه‌تی خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان راگه‌یاندووه، به زۆرییش ئه‌و میلیشیانه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆبوونه‌ته‌وه. له‌م رۆژانه‌ی دواییدا سه‌ركرده ئێرانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوووه كه ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه په‌له له ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا بكرێت".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان پیاوی ئێرانن و له خاكی سووریا‌ن، ریناد مه‌نسوور، توێژه‌ر له په‌یمانگای شاهانه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن "چاتام هاوس" كه خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و ئه‌ندامانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كردووه ده‌ڵێت: "دوای شه‌ڕی دژی داعش، ئه‌وان ده‌ڵێن ئیتر كاتی شه‌ڕه دژی ئه‌مریكا و شه‌ڕ دژی ئه‌مریكییه‌كان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو كارێكه، ئه‌وان له گوته‌كانیاندا ئه‌مریكا به دوژمنی خۆیان ده‌زانن، ئه‌گه‌ر ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیش زیاتر ببێت، ئه‌وان سه‌ره‌نجام به‌كرێگیراوی ئێرانن له‌سه‌ر زه‌وی و ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران ده‌یه‌وێت بكرێت".
مه‌نسوور ده‌ڵێت، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له بۆردوومانكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سووریا، رووخساری ئه‌و هه‌ڕه‌شه جددییه بینرا، چونكه سه‌دان چه‌كداری میلیشیاكان كه ئێران پاڵپشتیان ده‌كات، بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی ئه‌مریكایان له رۆژئاوای به‌غدا گه‌مارۆدا و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی پێكردووه، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا نه ره‌تیانكرده‌وه‌و نه پشتڕاستیشیان كردوه‌وه. به‌ڵام هۆشدارییاندا به هه‌موو هێزه‌كانی عێراق، له‌ناویادا میلیشیاكان كه پێویسته ملكه‌چی فه‌رمانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بن".
عه‌قید رایان دیلۆن، له سووپای ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه به رێگه‌ی ئیمه‌یل بۆ ئه‌م راپۆرته ئاراسته‌ی كراوه ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان مافی به‌رگرییان له خۆیان و هاوبه‌شه عێراقییه‌كانیان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بێت".
ره‌وشه‌كه بۆ ئه‌مریكییه‌كان سه‌خته، چونكه ژماره‌یان كه‌مه، ئه‌وان له باكووری سووریا ژماره‌یان له 2 هه‌زار سه‌رباز تێپه‌ڕ ناكات، به ئه‌ندامانی هێزی زه‌مینی و ده‌ریایی و هێزی تایبه‌تی و ژماره‌یه‌كی كه‌می بریتانییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌ڕه‌نسی. به‌گوێره‌ی راپۆرتێكیش كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ئه‌م مانگه ده‌ریكردووه. زیاتر له 5500 خانه‌نشینكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه نیوه‌یان هاووڵاتی ئه‌مریكین به ناوچه‌كانی سووریا و عێراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یش له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و یه‌كێكی بریتانی رۆژی 30/3/2018 به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له رۆخی شه‌قامێك له سووریا كوژراون.
پێده‌چێت ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د دا ده‌جووڵێنه‌وه،هۆشدارییان پێدرابێت تا خۆیان له ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان به‌دوور بگرن، به‌ڵام میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوونه‌ته‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای هۆشداریی ئه‌سه‌دیش، یه‌كێك له میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و گووتی "گوله هاوه‌نه و له بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كانمان داوه له ناحیه‌ی عه‌ین عیسا و هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سوریای دیموكراتی".
دوایین به‌ڵگه له‌سه‌ر جدیبوونی هه‌ڕه‌شه‌كان، پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ھێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر سووریا، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری ئێران گووتی: "ئه‌مریكییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی فورات زۆر له‌وه لاوازترن كه خۆیان بیری لێده‌كه‌نه‌وه".
دوای هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی رژێمی سووریاش، ویلایه‌تی رایگه‌یاند : "دواجار ئه‌مریكییه‌كان ده‌بێت بڕۆن، توانای مانه‌وه‌یان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه په‌نا بۆ هێرشی ئاسمانیی ده‌به‌ن. به‌ڵام ده‌بێت بزانن، ئاراسته‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر زه‌وی دیاری ده‌كرێت نه‌ك ئاسمان".