"به كێك و خورما كردمیان به قوربانیی چه‌كی كیمیایی"
كه‌ناڵێكی رووسی "سیناریۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی" له دوما له زاری منداڵێكی ناو گرته ڤیدیۆییه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولیر:
حه‌سه‌ن دیاب منداڵێكی سوورییه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی دومای غوته‌ی رۆژهه‌ڵات وه‌ك قوربانی چه‌كی كیمیایی ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی رووسیا 24 بێت، ئه‌و منداڵه باسی ورده‌كاری گرته ڤیدیۆكه‌ی كردووه‌و له سیناریۆیه‌كدا به‌شداری پێكراوه تا وه‌ك قوربانی چه‌كی كیمییایی له دوما ده‌ربكه‌وێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش "كڵاو سپییه‌كان" تۆمه‌تبار ده‌كات كه وه‌ك فریشته‌ی فریادڕه‌س ناویان ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه رووسییه‌كه، دیاب گوتوویه‌تی: "ئێمه له‌ناو حه‌شارگه‌یه‌كدا بووین، دایكم گووتی ئه‌مڕۆ هیچمان نییه بیخۆین و سبه‌ی شتێك ده‌بێت بیخۆین. له‌وكاته‌دا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه گوێمان له هاوارێك بوو ده‌یگووت "راكه‌ن به‌ره‌و نه‌خۆشخانه" ئێمه‌ش رامانكرده ئه‌وێ، كاتێك چووینه ژووره‌وه یه‌كێك ئاوی به ده‌موچاوماندا كرد و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك له ته‌نیشت چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌وه رایكشاندین".
په‌یامنێری كه‌ناڵێكی سه‌ربازی له سووریا به‌ناوی یه‌ڤگینی بۆدوبنی، ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵه ناچاركراوه له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا ده‌ربكه‌وێت و رۆژنامه‌نووسه ئه‌مریكییه‌كانیش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه كه چه‌كی كیمیایی له دوما هه‌بووبێت".
په‌یامنێره‌كه ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه هیچ نه‌بووه بیخوات، به‌ڵام برنج و خورما و كێكیان خستووه‌ته به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی قایلی بكه‌ن به‌شداری له وێنه‌گرتنه‌كه‌دا بكات".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی رووسیا، باوكی منداڵه‌كه‌ش گوتوویه‌تی: "هیچ ھێرشێكی كیمیایی نه‌كراوه‌ته سه‌ر شاره‌كه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك زانیم منداڵه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌یه، كاره‌كه‌م جێھێشت و رامكرد بۆ نه‌خۆشخانه، له‌وێ چه‌كی كیمیایی نه‌بوو، منیش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستابووم و جگه‌ره‌م ده‌كێشا و هه‌ستم به‌هیچ شـێك نه‌كردووه. چوومه ناو نه‌خۆشخانه‌كه و خێزانه‌كه‌مم بینی، چه‌كداره‌كان برنج و خوورما و كێكیان ھێنا و گووتیان "ده‌بێت به‌شداری له‌و وێنه‌گرتنه‌دا بكه‌ن و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و خواردنانه‌تان ده‌ده‌ینێ، ئه‌گینا ناهێڵین لێره بڕۆن"، منداڵه‌كه‌شم ته‌ندرووستی زۆر باشه".
رۆژی 14/4/2018 به تاوانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، ئه‌مریكا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ژماره‌یه‌ك بنكه و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی رژێمی سووریایان بۆردومان كرد و زیاتر له 100 مووشه‌كییان ئاراسته‌ی ئه‌و بنكانه كرد كه گوومان ده‌كرا لێیه‌وه په‌ره به چه‌كی كیمیایی بدرێت و گه‌وره‌ترین چه‌كی ده‌ریایی و ئاسمانی و زه‌مینی له چوارده‌وری سووریا بۆ ھێرشه‌كه ئاماده كرا.