زه‌ریف له نیویۆركه‌وه هۆشداری له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ترمپ ده‌دات
"ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هه‌مه هی خۆمه، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌كرێت دانووستانی له‌سه‌ر بكه‌ین"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نیویۆركه‌وه هۆشداری ده‌داته جیهان و ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ گۆڕینی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، په‌یامێكی زۆر مه‌ترسیداره بۆ جیهان و پێویسته وڵاتانی به‌شدار له‌و رووه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتن نه‌كه‌ن".
زه‌ریف رۆژی شه‌ممه 21/4/2018 له‌وكاته‌ی له نیویۆرك قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان كرد گووتی: "هه‌وڵه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا بۆ قایلكردنی تره‌مپ بێ به‌رهه‌مه، هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه شكستی نه‌هێناوه، به‌ڵام داوای زیاتر ده‌كات".
زه‌ریف كه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركه روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیداره بۆ گه‌لی ئێران و هه‌موو گه‌لانی جیهان و نابێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكرێت، چونكه ئه‌مریكییه‌كان پره‌نسیپی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی هه‌مه هی خۆمه و ئه‌وه‌ی تۆش هه‌ته ده‌كرێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین".
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ رایبگه‌یه‌نێت ئایا سزاكانی سه‌ر ئێران كه په‌یوه‌سته به دۆسێی ئه‌تۆمی هه‌ڵده‌گرێت، یان وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كشێته‌وه و سزا و ئابڵۆقه‌ی زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ش بدات گورزێكی كه‌مه‌رشكێن له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 ده‌دات كه له‌نێوان ئێران و شه‌ش هێزی گه‌وره‌ی جیهانی كرا.
له‌و كاته‌وه‌ی تره‌مپ بووه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له فشار خستنه سه‌ر هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتن كار بۆ هه‌مواركردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بكه‌ن. بڕیاریشه ئه‌م هه‌فته‌یه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماكرۆن و مێركڵ، پرسی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه تاووتوێ بكه‌ن.