"كیم ته‌ڵه بۆ تره‌مپ داده‌نێ"
راویژكاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ترسیان لێنیشتووه

K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوومانیان هه‌یه كۆریای باكوور ده‌ستبه‌رداری تاقیكردنه‌وه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی ببێت و پێیانوایه به‌ڵێنه‌كانی كیم جۆنگ ئون وه‌ك دانانه‌وه‌ی ته‌ڵه‌یه بۆ تره‌مپ.
به‌گویره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، ژماره‌یه‌ك له راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دوو دڵن و ده‌ڵێن: "رێبه‌ری كۆریای باكوور بڕیاریدا و به‌ڵێنی گونجاوی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام پێده‌چێت كیم جۆنگ ئون ته‌نها وه‌همێك درووست بكات تا به كه‌سێكی عاقڵمه‌ند خۆی نیشان بدات كه ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆسیه‌یه".
راوێژكاره‌كان نیگه‌رانیش و پێیانوایه به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پیۆنگ یانگه‌وه، ده‌بێت له داهاتوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی كۆریای باكگوور بداته‌وه‌و زۆر قورس ده‌بێت كه داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات".
هه‌ندێكیشیان به‌یاننامه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ناچاركردنی واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌بینن تا سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكوور سووك بكه‌ن".
رۆژی 21/4/2018 كۆریای باكوور رایگه‌یاند: "ده‌ستبه‌رداری تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی بووه‌و له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاشتی و گه‌شه‌ی ئابووری له نیمچه دوورگه‌ی كۆری شوێنی تاقیكردنهوهكهشیان رووخاندووه و چیدیكه پێویستیان به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی نه‌ماوه‌و له رووی ئه‌تۆمییه‌وه پڕ چه‌ك بوون".
له به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌دا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشوازی كرد و گووتی: "ئه‌وه هه‌واڵێكی زۆر باشه بۆ كۆریای باكوور و هه‌موو جیهان و ئێمه‌ش به‌ره‌و لوتكه‌كه ده‌ڕۆین" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دیداری نێوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور.