داواكاریی ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نرێته عه‌بادی
شاندێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به نھێنی له‌گه‌ڵ راكان جبووری كۆبوونه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات، راكان سه‌عید جبووری كه به غدا له بری پارێزگاری كه‌ركووك دایناوه، بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری ئه‌مریكییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگای كه‌ركووك بگه‌یه‌نێته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و به‌غدا رۆیشتووه.
قاسم حه‌مزه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتوویه‌تی: "ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 22/4/2018 له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌نێوان شاندێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی و راكان سه‌عید جبووری كراوه‌و باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پارێزگاكه كراوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ڵێت: " جگه له راكان سه‌عید كه‌سی دیكه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریی نه‌كردووه‌و شانده‌كه‌ی ئه‌مریكایش له فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ھێزه‌كانی ئه‌مریكاوه هاتبوون، به‌ڵام راكان سه‌عید جبووری نه‌یتوانیوه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بداته‌وه تا بۆچوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌رنه‌گرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چووه‌ته به‌غدا تا له‌باره‌ی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه قسه‌ی بۆ میدیایه‌كی عێراقی كردووه و ھێشتا هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار له هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌مریكییه‌كان زانیارییه‌كانیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی چاوی به راكان سه‌عید بكه‌وت و هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی داواكاری ئه‌مریكییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بخاته‌ڕوو، به‌و پێیه‌ی كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه و ئه‌و ده‌توانێت بڕیاری بڵاوكردنه‌وی هێز ده‌ربكات.
ماوه‌یه‌كه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بووه‌ته سه‌ردێڕی میدیاكانی عێراق و ناوچه‌كه‌یش، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا لێدوانی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ده‌ن و هێشتا بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به روونی هیچ بڕیارێكی له‌باره‌وه نه‌دراوه.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خورماتوو و داقووق و رێگای كه‌ركووك - به‌غدا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چلاكییهكانی پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، زیاتر ئه‌و پرسه‌ی گه‌رم كردووه‌و به‌رپرسانی پێشمه‌رگه پێیانوایه ته‌نها پێشمه‌رگه ده‌توانێت رێگه له مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
ره‌وشی ئه‌و ناوچانه پاش ئه‌وه تێكچوو، كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبه له به‌یاننامه‌كانی رۆژی دواتر ئاماژه‌یان پێكرد) گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كه و سه‌قامگیری ئه‌و ده‌ڤه‌رانه شێوێنرا.