پارتی داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات
"پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه بووه‌ته خواستی زۆر له هێز و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان"
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه "له كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" و رۆژانی دواتر به‌سه‌ر كوردستاندا.
به گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی فراكسیۆنه‌كه، كه رێككه‌وتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه، 25ی نیسانی به‌سه‌ره‌وه‌یه تێیدا هاتووه: "به پێی ی بڕگه‌ى (ب) له مادده‌ی (47) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه له كاتی پشووی خوله‌كانی گرێدان لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكبهێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتیدا هاتووه: "به پشتن به‌ستن به‌م ده‌قه و به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر به‌سه‌ر كوردستاندا هات، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی كوردستان له‌ده‌ست دراو، خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ی رووبه‌ڕووی تاوانی گه‌وره بوونه‌وه‌و له سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان ئاواره‌بوون. داواتان لێده‌كه‌ین بڕیار بده‌ن به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ت به رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌رو رۆژانی دواتر".
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و نووسراوه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پێشتریش هه‌وڵیانداوه لێژنه‌كه پێكبهێنرێت، به‌ڵام نه‌كراوه و ئێستاش جارێكی دیكه داوای پێكهێنانی لێژنه‌كه ده‌كه‌ن.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه بووه‌ته خواستی زۆر له هێز و لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه كاتی ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به "به‌رپرسیارێتی مێژوویی" خۆیان هه‌ڵبستن.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان داگیركرا و به هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره و بێ ماڵ و حاڵ بوون، تا ئێستاش نه‌توانراوه سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچه داگیركراوانه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، "ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركووك و دوز و هه‌موو زیانه گیانی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كاڵفامانه‌ی ناو یه‌كێتی".

ا. م
