كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی شوێنی دیداری تره‌مپ و كیم ئاشكرا ده‌كات
دواجار تره‌مپ و "پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كان" كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ى ئه‌مه‌ریكی، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداره‌ی تره‌مپ بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یان له مه‌نگۆلیا یان سه‌نگاپووره ده‌بێت.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تره‌مپ له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كردووه، دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و دیداره ده‌ستنیشان كراون.
تا ئێستاش لی شیان لۆنگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپووره, ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمی له واشنتن یان پیۆنگ یانگه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌ریه‌ك له كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و موون جای ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی و داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمییان له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا واژۆ كرد و رایانگه‌یاند، كار بۆ سه‌قامگیركردنی نیمچه دوورگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له 18ی نیسان ئاشكرای كرد، مایك پۆمپیۆ، كه هێشتا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای وه‌رنه‌گرتبوو، سه‌ردانی پیۆنگ یانگی كردووه و گفتوگۆی پۆمپیۆ و كیم جۆنگ ئونی به "نایاب" وه‌سفكردبوو.
ا. م