شه‌ڕی نێوان سووریای دیموكراتی و سوپای سووریا گه‌رم ده‌بێت
هه‌سه‌ده چوار گوندی له ده‌ست سوپای سووریا سه‌ندووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، چوار گوند كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا بوون له رۆژهةڵاتی رووباری فورات، خستوویانه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه و چالاكوانانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هێشتا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نیوان هه‌ر دوولادا به‌رده‌وامه.
دوای ئەوەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سووریا رۆژی یەکشەممە بڵاویانکردەوە، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە نزیک شاری دێرەزوری خۆرئاوای سوریا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سوپا ٤ گوندی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەرهێناوە.
بەڵام دواجار هێزەکانی سوریای دیموکراتی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل بڕبڕەی پێکهێنانییەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، توانیویانە دووبارە کۆنترۆڵی ئەو گوندانە بکەنەوە.
گوته‌بێژی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: "هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی بنکە و بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کردووەتە ئامانج لە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات لە ناوچەی دێرەزور".
ئەمە له‌کاتێکدا هەسەدە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ تەواوکردنی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی جەزیرە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی جەزیرە کە تا ئێستا لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون و دابینکردنی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام سوپای سوریا دەستیکردووە بە ئامانجگرتنی هێزەکانیان لە دەشتاییەکانی دێرەزور لە کەناری ڕوباری فورات، ئەویش بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە دەستپێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنە.
ئەو گوندانە پێکهاتوون لە هەریەکە لە جەنینە و جیعە و شەمرەحیسان و حویەقەی مەعیشیە و ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە پێشتریش هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، چەند جارێک بۆردومانی هێزەکانی سویای سوریایان کردووە، کە ویستوویانە پێشڕەوی بکەن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.