موسڵمانێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی كرایه وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا
پێشتر چه‌ندین پۆستی هه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
تێریزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/4/2018 بڕیاریدا ساجد جاوید كه موسڵمانێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه بكرێته وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مبر راد رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ساجد جاوید كێیه؟.
جاوید پێشتر چه‌ندین پۆستی هه‌بووه، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بووه له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و جگه له‌وه‌یش وه‌زیری ئیداره‌ی ناوخۆیی بووه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك وه‌زیری رۆشنبیری و وه‌رزش و لێبورده‌یی بووه‌و یه‌كه‌م موسڵمان بووه ببێته وه‌زیری رۆشنبیری له بریتانیا.
رۆژی 5ـی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1969 له بریتانیا له دایك بووه‌و سیاسییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه و سه‌ر به پارتی پارێزگارانه.
جاوید له‌نێوان ساڵانی 1988 تا 1991 خوێندنی ئابووری و سیاسه‌تی له زانكۆی Exeter ته‌واو كردووه‌و دوای ده‌رچوونیشی له بانكی " Chase Manhattan Bank " له نیویۆرك كاری كردووه‌و پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و تا جێگری سه‌رۆكی بانك رۆیشتووه كه هێشتا ته‌مه‌نی ته‌نها 24 ساڵ بووه و بووه‌ته یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ریش له مێژووی بانكدا كه هێشتا ته‌مه‌نی 24 ساڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه.
ساڵی 2000 له بانكی " Deutsche Bank " كه بانكێكی جیهانی فره ره‌گه‌زه ده‌ستی به كاركردن كردووه و كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ر و دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی. به‌ڵام ساڵی 2009 ده‌ستی له كاركردن له بانك هه‌ڵگرتووه‌و به ته‌واوی چووته ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه.
ساڵی 2010 بووه به یه‌كه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانی موسڵمانی سه‌ر به پارتی پارێزگاران و دواتر له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی بریتانیا چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتوووه و ساڵی 2013 كرایه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی بریتانیا.
جاوید چووه‌ته شوێنی ئه‌مبر راد وه‌زیری ناوخۆی پێشوو كه به‌هۆی ئابڕوچوون له چه‌ند دۆسێیه‌ك و شێوه‌ی خراپی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
راد، دانی به‌وه‌دا نا كه چاوبه‌سته‌كی له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردووه به‌ڵام به مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه كاتێك حكومه‌ت پلانی بۆ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری "نایاسایی" داڕشتبوو".