حكوومەتی ھەرێم ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلەكانی دەفرۆشێتەوە
پارەكە بەشێوەی قیست لە فەرمانبەران وەردەگیرێت
K24 - ھەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا و وه‌زاره‌تی ناوخۆش رێنمایی ده‌كرد بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی، سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه، به كوردستان24 راگه‌یاند، چاكسازیێكی ورد ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه خزمه‌تگوزاری نین، به‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌فرۆشرێنه‌وه كه ساڵانێكه لهلایانە و به‌كاری ده‌هێنن، تابلۆیهكیشیان به دیاری پێده‌درێت.
سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 گوت: "لە رێنماییەكەدا ھاتووە ئۆتۆمبێلە میرییەكان لە جۆری جیاواز بەو فەرمانبەرانە دەفرۆشرێن كە لە ئەستۆیاندایە، فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە فەرمانبەران بە قیستی 10 ساڵە كە دەكاتە 120 قیست، پێدانی قیستەكەش مانگانە نییە، بەڵكو لەگەڵ وەرگرتنی مووچەیە، پارەكە لە مووچەی فەرمانبەرەكە دەبڕدرێت بەپێی میكانیزمێك كە وەزارەتی دارایی رێكی دەخات، لیژنەیەك خەملاندن بۆ ئۆتۆمبێلەكان دەكات".
تابلۆ به دیاری پێشكه‌شی ئه‌و فهرمانبهرانە ده‌كرێت، كه ئۆتۆمبێله‌كه دهكرنەوە، ته‌نیا رسوماتی تۆماركردنه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ركی خۆیی، جگه‌له‌مه كارتێكی زیره‌ك بۆ تێكردنی به‌نزین دروستده‌كرێت و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله حكوومییه خزمه‌تگوزاریییه‌كان، لۆگۆی تایبه‌تی حكوومه‌تیان له‌سه‌ر ده‌نه‌خشێندرێت، تا بە ھیچ شێوەیەك نەتواندرێت دوای ده‌وام به‌كار بهێندرێن.
سامی جه‌لال، روونیكردەوە: "ھەر ئۆتۆمبێلێكی خزمەتگوزاری سەر بە حكوومەت كارتێكی زیرەكی سوتەمەنی بۆ دەكەین و بڕێكی بەنزینی تەرخانكراو لەو كارتە دابین دەكەین، تەنھا ئەو ئوتۆمبێلانەی كارتەكەیان بۆ دەكرێت دەتواندرێت بەنزینیان بۆ خەرج بكرێت، كە بەداخەوە پێشتر حاڵەتی وا ھەبووە، بەنزینی حكوومەت لە بری ئۆتۆمبێلی حكوومەت بۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكە خەرجكراوە".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 18 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هه‌یه، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره زیاتر له 5 هه‌زار ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێته‌وه و به‌مه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له‌وە هیچ ئۆتۆمبێلێكی حكوومی له‌دوای ده‌وام ناتوانرێت به‌كاربهێندرێت، هه‌ر وه‌زاره‌تێك، یان هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسێك ئه‌م بڕیاره جێبهجێنهكات، تووشی سزایی یاسا ده‌بێته‌وه.
ھ.م