حه‌شدى شه‌عبى ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆى هاووڵاتيانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش درووست ده‌كات
رێگه به هاتووچۆی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ناده‌ن، كه له (باشیك) و (مووسڵ) ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و (ئاكرێ) و (به‌رده‌ڕه‌ش) بێن
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له سنووری شاره‌دێی (باشیك) رێگه به هاتووچۆی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ناده‌ن، كه له (باشیك) و (مووسڵ) ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و (ئاكرێ) و (به‌رده‌ڕه‌ش) بێن، یان به پێچه‌وانه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م رێگه‌یه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كارئاسانی هاتووچۆی هاووڵاتیان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لايه‌نى عێراقى ئاسته‌نگ بۆ هاووڵاتيان درووست ده‌كه‌ن.