"جه‌نابی تره‌مپ بۆ ئه‌وه‌ی كیم ببینی نابێت ئه‌م وشانه به‌كاربهێنی"
پیۆنگ یانگ پێش دیداری تره‌مپ و كیم چه‌ند وشه‌ییه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
پێش دیداره مێژووییه‌كه‌ی نێوان كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریی له نیمچه دوورگه‌ی كۆری، رۆژی 6/5/2018 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور هۆشدارییه‌كی توندی داوه‌ته تره‌مپ.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له بی بی سی بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویسته چیدیكه وشه‌ی "فشار" به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور به‌كارنه‌هێنێ و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌یشی په‌یوه‌ستن به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پیۆنگ یانگ، پێش به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه مێژووییه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆك نه‌بیسترێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: " ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاستی ئاشتییان ده‌وێت، ده‌بێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تره‌مپ ده‌ست له‌و لێدوانانه هه‌ڵگرن كه ده‌بنه مایه‌ی توڕه‌كردنی كۆریای باكوور".
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باكوور له وه‌ڵامی ئه‌و قسه و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكایه كه به رای گشتی ده‌ڵێن: "به‌هۆی فشاره‌كان و سزادانی پیۆنگ یانگ ناچاریان كردووه ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی ببێت. به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه كۆرییه‌ش ئه‌و قسانه و بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌شتیگه‌لیی سه‌ربازی ئه‌مریكا له نیمچه دوورگه‌ی كۆری، ئه‌و ژینگه باشه‌ی ئێستا درووست بووه ده‌شێوێنێ.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور ده‌ڵێت: "ناتوانین لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه بكه‌ین، ته‌نها ده‌كرێت بڵێن ئه‌مه هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره بۆ تێكدانی كه‌شوهه‌وای گفتوگۆكان كه زۆر به قورسی هاتنه ئاراوه و له‌وانه‌یشه هه‌وڵێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه خاڵی سفر".
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "له ناوچه‌یه‌كی سنووریی بێلایه‌ن له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆده‌بینه‌وه. كه یه‌كه‌م دیداری نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشووری تێدا ئه‌نجامدرا. كیم یه‌كه‌م رێبه‌ری كۆریای باكووره كه له پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگ له ساڵی 1953 پێ بخاته خاكی كۆریای باشووره‌وه.