كاندیدێك له ماڵه‌كه‌یدا كوژرا
مامۆستای زانكۆیه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێدراوه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/5/2018 چه‌ند چه‌كدارێك له شاری مووسڵ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كوشتوویانه.
كاندیده‌كه ناوی "فاروق زرزور"ـه و مامۆستای زانكۆیه و كاندیدی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له باشووری شاری مووسڵ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كوشتوویانه.
چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان چوونه‌ته ناو ماڵی كاندیده‌كه له ناوچه‌ی "ئهللزكه" سه‌ر به شاره‌دێی گه‌یاره له باشووری شاری مووسڵ و چه‌ند چهقۆیهكیشیان لێداوه.
هه‌ر چه‌نده تا ئێستا لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام جگه له ململانێ ناوخۆییه‌كانی عێراق، چه‌كدارانی داعش له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كاندیده‌كانیان به بێ باوه‌ڕ ناوبردوو و رایانگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن ده‌بێت بكوژرێن".