پۆمپیۆ لای كیم جۆنگ ئونه
ئاماده‌كاریی بۆ لوتكه مێژووییه‌كه ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌ییشته پیۆنگ یانگی پایته‌ختی كۆریای باكوور و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆبوویه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ به ئامانجی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر خشته‌یه‌كی كار بۆ لوتكه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان كۆریای باكوور و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پۆمپیۆ یه‌كه‌م سه‌ردانێتی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام دووه‌م جاره ده‌چێته پیۆنگ یانگ و پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كه هێشتا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ست به كار نه‌ببوو. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا به نهێنی چوبووه كۆریای باكوور.
له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌دا، هه‌ر یه‌كه له براین هۆك به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی سیاسی وه‌زاره‌ت و مات پوتینگه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هیزه‌ر نوێرت، بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری دیپلۆماسی گشتی به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆدان.
رۆژی سێشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، مایك پۆمپیۆ له رێگادایه به‌ره‌و كۆریای باكوور تا ئاماده‌كاریی بۆ لوتكه‌ی مێژوویی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ بكات و هیوایشی خواست وه‌ك نیازپاكی به‌مزووانه 3 هاووڵاتی ده‌ستگیركراوی ئه‌مریكی له كۆریای باكوور ئازاد بكرێن.