"فشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران تا راكێشانی میلی چه‌ك رۆیشتووه"
"هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سلێمانی رێگه له ده‌نگده‌رانی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌گرن"

K24 - هه‌ولێر:
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق باسی ژماره‌یه‌ك پێشێلكاریی و رێگری و بوونی كیشه له سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان و هێواش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كرا، به‌ڵام له پێش نیوه‌ڕۆوه زۆرترین گله‌یی له ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه له سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین، به ده‌نگی به‌رز باسی پێشێلكاریی و رێگری و فشاری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رێك چه‌ند گوللـه‌یه‌كی به ده‌ستییه‌وه گرتووه‌و له‌به‌رده‌م كامیرای كوردستان 24 ده‌ڵێت: "میلی چه‌ك راكێشراوه‌و له شاره ئازاده‌كه‌دا په‌لاماری په‌یامنێر و وینه‌گری میدیایه‌كی جیاواز له‌وانه‌ی یه‌كێتی ده‌درێت، كه‌سێك میلی چه‌ك رابكیشێت، دیاره بۆ ئه‌وه‌یه‌یتی ته‌قه له خه‌ڵك بكات".
هه‌شیانه ده‌ڵێت: "نه‌ڵێیت یه‌كێتیم رێگه نادرێت بچیته ژووره" و یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت كێشه درووست بێت تا ده‌نگه‌كانی پارتی له‌م ناوچه‌یه بسووتێت".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان كه له رووی حزبییه‌وه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نیین، ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی سلێمانی بۆیه وا ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك حزبه‌كه‌یان سزا ده‌دات و ده‌یانه‌وێت به‌و فشار و هه‌ڕه‌شانه ده‌نگی لایه‌نی دیكه كه‌مبكه‌نه‌وه به‌تایه‌به‌تی ئه‌وانه‌ی پارتیبن و ده‌ناسرێنه‌وه، به‌ئاشكرا رێگه‌یان لێده‌گرن تا ده‌نگ نه‌ده‌ن".
زۆرترین ململانێكانی نێوان لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای سلێمانیدا چڕبووه‌ته‌وه. چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه، له ساڵانی رابردوودا دووچاری لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی بووه‌ته‌وه‌و دواینجار به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه بوو كه ئێستا به لیستێكی جیا چووه‌ته ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌ی بۆ خۆی برد.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه 12/5/2018 ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شێكی ده‌نگده‌ران مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و فشارانه بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل زیاتر بكرێت له سلێمانی، چونكه ئه‌گه‌ر فشار له‌سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان هه‌بێت، بۆ هاووڵاتیانی سڤیل ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتریش بێت.