به‌ڤیدیۆ.. پاسه‌وانانی عه‌بادی له‌پێش چاوی گه‌وره‌كه‌یان خه‌ڵكی ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن
"به‌شه‌ق پاداشتی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شاری بابل ده‌ده‌نه‌وه كه له بانگه‌شه‌ی لیستی نه‌سردا به‌شدار بوون و له په‌یژه‌كان فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه"
K24- هه‌ولێر:
سایتی غه‌د پرێس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه به گوته‌ی خۆی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه و، له گرته‌كه‌دا دیمه‌نی هێرشی شه‌ق و بۆكسێن له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پاسه‌وان به جلی مه‌ده‌نیه‌وه بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی نیشان ده‌درێن، كه وه‌ك ئه‌و سایته ئاماژه‌ی پێكردووه، هێرشبه‌ران پاسه‌وانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی لیستی نه‌سری سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ن.
وه‌ك ئه‌و سایته بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كه له كاتێك ئه‌نجامدراوه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی لیستی نه‌سر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له شاری بابل كۆنگره‌یه‌كی بۆ بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌ی سازكردووه و، پاسه‌وانه‌كانی له‌پێش چاوی گه‌وره‌كه‌یان ئه‌و دهستدرێژیهیان كرۆدۆته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له كۆنگرهكهیدا ئاماده‌بوون و، به‌شه‌ق و پاڵپێوه‌نان له په‌یژه‌كان فڕێ ده‌ده‌نه خواره‌وه.
H.B