چاره‌نووسی وڵاته پڕ كێشه‌كه دیاری ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و 24.5 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و ئه‌ركی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان و حكومه‌تێك كه وڵاته‌كه بونیات بنێته‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات هه‌ڵبژێرن، به‌تایبه‌تی پاش زیاتر له سێ ساڵ جه‌نگی خوێناوی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.
شه‌ڕ و گه‌نده‌ڵی عێراقیان دووچاری ده‌یان كێشه‌ی بنچینه‌یی كردووه‌و هه‌ژاری و بیكاریی به‌رۆكی گرتوون. ده‌نگدانه‌كه‌ش له كاتێكدایه بارودۆخی هه‌رێمایه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرژی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه‌و پێناچێت له ئه‌گه‌ری رووداوه‌كانی داهاتوودا عێراق هه‌روا سه‌لامه‌ت لێی ده‌ربچێت. بۆیه ئه‌ركی ده‌نگده‌ران قورسه تا پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان حكومه‌تێكی دوور له تائیفه‌گه‌ری و دیموكراسی هه‌ڵبژێردرێت و دووچاری كێشه‌ی گه‌وره‌تریان نه‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه له كاتێكیشدایه كه ململانێكانی واشنتن و تاران وه‌ك دوو هێزی خاوه‌ن كاریگه‌ریی له عێراق توندتر بووه، به‌تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015و پێده‌چێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ململانێكانیان توندتر بێت، چونكه هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت به‌ڕه‌كه به‌لای خۆیاندا رابكێشن و خۆیشیان به هاوكار و پاڵپشتیی عێراقییه‌كان له جه‌نگی دژی داعش ده‌زانن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 24.5 ملیۆن هاووڵاتییه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ئه‌مڕۆ بتوانن ده‌نگ بده‌ن، 8959 بنكه‌ی ده‌نگدان له كاتژمێر 7:00 به‌یانی به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌و 240 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی كۆمیسیۆن پرۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و تا كاتژمێر 6:00 ئێواره پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی ریاز به‌دران سه‌رۆكی كارگێڕی هه‌ڵبژاردنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌گوێره‌ی یاسا رێژه‌ییه و له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی كراوه‌و داخراوه و هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی تایبه‌ته و ده‌نگده‌ران ده‌بێت له‌ناو 6 هه‌زار و 986 كاندید له 320 هاوپه‌یمانی و قه‌واره‌ی سیاسی كاندیدی لایه‌ن و 329 نوێنه‌ر بۆ خولی داهاتوو هه‌ڵبژێرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن: "نزیكه‌ی 900 هه‌زار ئه‌ندامی پۆلیس و سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته حاڵی ئاماده‌باشییه‌وه‌و 70 هههزاریان بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌پارێزن و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانیش داخراون.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازی زۆری تێدایه و له دوای 15 ساڵ له حوكمڕانی شیعه‌كان پاش رووخانی رژێمی به‌عس، به لیستێكی هاوبه‌ش نه‌چوونه‌ته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و ململانێیه‌كی توند له‌نێوانیاندایه، ته‌نانه له‌ناو یه‌ك حزبدا وه‌ك حزبی ده‌عوه، هه‌ر یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و نووری مالیكی به لیستی جیاواز به‌شدارییان كردووه.
ئه‌مجاره ده‌نگدان ئه‌لیكترۆنییه و به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی كۆمیسیۆن ده‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌نگدان ده‌ربچن.
بۆ هه‌رێمی كوردستانیش كه هێشتا به‌شێكه له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كه به گرنگ ده‌زانرێت، چونكه دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له رۆژی 25/9/2017 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر تا ئاستی نیمچه دابڕان و سزادانی هاووڵاتیانی كوردستان رۆیشت، هه‌ر بۆیه له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی حزب و قه‌واره سیاسییه‌كان له ماوه‌ی بانگه‌شه‌دا، هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌رم بوو.
جگه له‌وه‌یش لایه‌نه‌كان پێیانوایه ده‌بێت له خولی داهاتوودا كاریگه‌ری زیاتر له به‌غدا درووست بكه‌ن، هه‌ر چه‌نده داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی "رێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی ده‌رگا بۆ به‌غدا واڵابوو كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌كانی دیكه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌ستچوونی نزیكه‌ی 10 كورسیش بۆ سه‌ر كورد درووستبووه، له كاتێكدا پێشتر خاوه‌نی 62 كورسی په‌رله‌مان بوون.
رۆژی 10/5/2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی عێراقییه‌كانی تاراوگه‌ش به‌ڕێوه‌چووه و جگه له میدیا ناوخۆییه‌كان، 353 رۆژنامه‌نووسی بیانیشی رووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و تێكڕا زیاتر له 5000 رۆژنامه‌نووس كار بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان بتوانن ده‌نگ بده‌ن 9 بنكه‌ی تایبه‌ت به ده‌نگدانی رۆژنامه‌نووسان كراونه‌ته‌وه.