"یه‌كێتی ئاماده‌كاریی بۆ ساخته‌كاریی ده‌كات"
عه‌لی حه‌مه ساڵح: كارته ساخته‌كانی ساڵی 2014 به‌كارده‌هێنن

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و هێزه سیاسییه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی دیكه ساڵی 2014 له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌وڵیدا به‌هۆی نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگی ساخته هاوكێشه‌كه بگۆڕێت، ئێستاش له سنووری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ساخته‌كاری بكه‌ن و له ده‌نگدانی تایبه‌تیشدا فشاریان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران درووستكرد و له سه‌ره‌تایشه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی هه‌وڵی زۆریانداوه تا هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح هه‌ر چه‌نده ناوی لایه‌نه‌كه ناهێنێت، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ په‌یامه‌كه‌ی دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كه هێزی باڵاده‌ستن له پارێزگای سلێمانی و له كه‌ركووكیش تا پێش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری سأڵی 2017".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان داوا له چاو‌دێر و نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان له بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات وریابن و به‌تایبه‌تی چاودێریی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ده‌نگ ده‌ده‌ن و په‌نجه‌یان مۆر ناكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و كارتانه‌ی ساڵی 2014 كه ماونه‌ته‌وه به‌هه‌مان ئه‌و ناوانه‌وه كارتیان درووستكردووه‌و هه‌وڵیان هه‌بووه به‌كاریان بهێننه‌وه‌و له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگیان پێبدرێته‌وه".
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بنكه‌كانی ده‌نگدانی گشتی به‌ڕووی هاووڵاتیانی عێراق كراونه‌ته‌وه‌و رۆژی 10/5/2018 ده‌نگدانی تایبه‌ت و عێراقییه‌كانی تاراوگه به‌ڕێوه‌چوو.