به‌ڤیدیۆ.. پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه پێویسته ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كوردستان به‌ده‌ست هه‌لاوێر بكرێن
خه‌سرۆ گۆران: له‌هه‌ندێ شوێن هێزی سیاسی بنكه‌كانیان گه‌مارۆ داوه و سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان رفاندووه ئه‌مه‌ش جێگای قبووڵكردن نییه
K24-هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه كوردستان 24 ئاماده‌یبوو، خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، "زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه له‌هه‌ندێ شوێن نه‌ك ته‌نیا ئه‌نجامه‌كان ناسروشتین، به‌ڵكو له چه‌ند شوێنێك هه‌ندێ هێزی سیاسی بنكه‌كانیان گه‌مارۆ داوه و له هه‌ندێ شوێنی دیكه‌ش سندووقه‌كانی ده‌نگدانیان رفاندووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا له سلێمانی ده‌گوزه‌رێت، حاڵه‌تێكی ناسرووشتییه و جێگای خۆشحاڵی نییه و، ئه‌وه‌ی كه روویداوه چ له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت یانیش ده‌نگدانی گشتی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وره‌ی ئه‌و نوینه‌رانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، كه له بنكه‌كانی ده‌نگدان چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن"، خه‌سرۆ گۆران پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد: "ئه‌گه‌ر هێزێكی چه‌كداری هه‌ڵبكوتێته سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگان، ئایا نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان كه له‌و بنكه‌یه چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن چۆن ده‌توانێت پارێزگاری له مافه‌كانی قه‌واره‌كانی خۆیان بكه‌ن، چ له چاودێریكردنی پرۆسه‌كه یانیش هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان؟".
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی لێره و له‌وێ ده‌بیستین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین و داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌وه رێك بكه‌ون و داوا بكه‌ن، له‌و بنكانه‌ی گومانی ساخته‌كاریان لێ ده‌كرێت، پرۆسه‌ی هه‌لاوێركردن و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بكرێت".
خه‌سرۆ گۆران گوتیشی: "رفاندنی سندووقی ده‌نگدان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیمان به به‌غدا و به كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌له‌فۆنی به‌شێك له كۆمسیاره‌كان داخراوه و ئه‌وانی دیكه‌ش وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ناده‌نه‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێ له‌ڕێگه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌و په‌یامه‌مان بگه‌یه‌نینه به‌غدا، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی هه‌رێم له هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی به‌پیر ئه‌و پێشێلكاریانه‌وه بێن كه به‌رامبه‌ر به مافی ده‌نگده‌ران و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێن و رووبه‌ڕوو ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ببنه‌وه، كه چه‌ند هێزێكی چه‌كداره‌ی ده‌یانه‌وێت له ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن".
H.B