عه‌لاوی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بێ خواستی خه‌ڵك به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نیشتمانی، داوا ده‌كات، ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و كاتێك هه‌لومه‌رجێكی گونجاو ره‌خسا ئه‌وكاته دووباره بكرێته‌وه".
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 13/5/2018 عه‌لاوی وێڕای داخوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتوویه‌تی: "با حكومه‌تی ئێستای عێراق وه‌ك حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بمێنێته‌وه تا كاتێك زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڕه‌خسێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كوردستان 24 وێنه‌یه‌كی بینیووه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌ڵێت "گه‌لی عێراق نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بكات، كرده‌ی توندوتیژ و ساخته‌كاری و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و كڕینی ده‌نگ و قۆستنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاواره‌كان رێگربوون له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ كێشه".
هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككاره ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی كۆمیسیۆن به لێڵ و ناڕوون ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "له كاتێكدا هاووڵاتیان هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌نگیانداوه و سیستمی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێنراوه بێ ئه‌وه‌ی خواستی خۆیانی له‌سه‌ر بێت. جگه له‌وه‌ی حكومه‌تێكی لاواز هه‌یه و هیچ چانسێكی متمانه‌پێكردنیشی نه‌ماوه".
له‌سه‌ر شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له زۆر ناوچه‌ی عێراق سه‌رنج و ره‌خنه درووستبووه، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 12/5/2018 كۆمیسیۆن بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنی گشتی به رێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌برد.