خەڵكی كوردستان چاوەڕێی بەڵێنی پەرلەمانتارانە
دەبێ شەڕی بە دەستھێنانی مافە دەستوورییەكان بكەن
K24 - ھەولێر
هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر داوا له حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن، كێشه ناوخۆییه‌كان به‌لاوەبنێن و نێوماڵی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه تا كورد به یه‌ك ده‌نگی بچێته‌وه به‌غدا.
عه‌لی محه‌مه‌د، پیاوێكی بە تەمەنی شاری ھەولێرە، ئەو ده‌ڵێت: "ئێمه بۆیه ده‌نگمانداوه تا ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌چنه به‌غدا شه‌ڕی مافه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكمان بۆ بكه‌ن، نه‌ك بچن شه‌ڕ بۆ گیرفانی خۆیان بكه‌ن".
گوتیشی: "ئەو پەرلەمانتارانەی دەچنە بەغدا شەڕەكورسی لەگەڵ نەیارانی كورد بكات، نابێ پەرلەمانتار بچێت لە پەرلەمانی عێراق بەبێدەنگی دا‌نیشێت، ئێستا شەڕە تفەنگ نەماوە دەبێ شەڕە كورسی بكەن".
رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه جیاواز بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای خه‌ڵگه‌وە گرنگه، ئەوەیە لایه‌نه سیاسییه‌كان لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبده‌نه‌وه. وه‌ك گه‌نجێكی دانیشتووی ھەولێر دەڵێ، ئه‌گه‌ر كورد یه‌ك ده‌نگ بێت، هیچ كه‌س و لایەنێك ناتوانێ رووبەڕووی ببێتەوە.
پشكۆ كه‌لهوری، یەكێكە لە گەنجەكانی كوردستان و داوای یەكڕیزی لایەنە كوردییەكان دەكات و دەڵێت: "نابێ لایەنە كوردییەكان لەناوخۆیاندا شەڕ لەسەر پۆستەكانی بەغدا بكەن، بۆ ئەوەی لایەنە عەرەبەكانی نەیاری كورد بە سەنگەوە لە كورد بڕوانن و حیساب بۆ سەنگی كورد بكەن، ھەر لایەنێك شەڕی پۆست و پارە بكات دەدۆڕێت".
زۆربەی ھاووڵاتیانی كوردستان، تكا له حزبه‌كان ده‌كه‌ن، واز له شه‌ڕه ئاڵا و گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كان بێنن، شه‌ڕی به ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كان بكه‌ن.
ھ.م