عه‌ره‌به هاورده‌كان كوردانی په‌ڵكانه هه‌راسان ده‌كه‌ن
رێگه‌ناده‌ن دروێنه‌ی ده‌غڵ و دانه‌كانییان بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
عه‌ره‌به هاورده‌كانی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز، كوردانی ئه‌و گونده هه‌راسان ده‌كه‌ن و رێگه‌ندان دروێنه‌ی ده‌غڵودانه‌كانیان بكه‌ن و داوای نیوه‌به‌شی ده‌كه‌ن.
جووتیارێكی گوندی په‌ڵكانه، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان خۆیان دانه‌وێڵه‌یان چاندووه و به مه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان ئاویانداوه، ئێستاش كاتی دروێنه‌ی هاتووه، به‌ڵام عه‌ره‌به هاورده‌كان پێیانگوتوون، بۆتان نییه دروێنه‌ی بكه‌ن و ئه‌و زه‌وییانه هی ئه‌وانه.
به گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی گونده‌كه، كه سه‌رقاڵی جووتیاری و كشتوكاڵه و نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، عه‌ره‌به هاورده‌كان، به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی رژێمی به‌عس هاتوونه‌ته ناوچه‌كه، ئێستا جارێكی دیكه و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده پێشتر قه‌ره‌بوویان پێدراوه تا ناوچه‌كه جێبهێڵن.
ئه‌و جووتیاره روونیشی ده‌كاته‌وه، زه‌وییه‌كه‌ی له باب و باپیرییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه و ئێستا به ناوی خۆیه‌تی، راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له‌و عه‌ره‌به هاوردانه رێگه‌ناده‌ن ده‌غڵودانییان دروێنه بكه‌ن و داوای نیوه‌به‌شی ده‌كه‌ن.
ئه‌و جووتیاره‌ی گونده‌كه راشیگه‌یاند، عه‌ره‌به هاورده‌كان واده‌زانن ساڵانی 1963یه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كورده‌كان سه‌روماڵیان جێبهێڵن و ئه‌وان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، روونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته گونده هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان نییه خاوه‌ندارێتیان بسه‌لمێنێت.
دووپاتیشی كرده‌وه، بنه‌ماڵه‌كه‌یان تا ئێستاش چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی بابوباپیرانی خۆی له‌و گونده هه‌ڵگرتووه و پاراستوویانه، كه هی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانییه‌كانه له ساڵانی 1819.
ئه‌و جووتیاره كورده كه سه‌رقاڵی كشتوكاڵه له گونده‌كه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نوێنه‌رێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كردووه و له به‌رده‌م ئه‌و نوێنه‌ره‌دا به نوێنه‌ری عه‌ره‌به هاورده‌كانی گوتووه: "ده‌چینه به‌رده‌م دادگا تۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانی خاوه‌نداری خۆت له‌و زه‌وییانه پێشكه‌ش بكه، منیش به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆم پیشكه‌ش ده‌كه‌م"، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هاورده كراون هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان نییه كه خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌وییانه بسه‌لمێنێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، ئێستا خه‌ریكن بیانوو به كورده‌كان ده‌گرن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر جموجۆڵێكی كورده‌كانیش، هه‌مه‌ره‌كانی پۆلیسی فیدرالی ده‌گه‌نه گونده‌كه و پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ن.
له دوای رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له نێوان چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری حزبێك و میلیشاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، كه تێیدا شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دا نه‌ماوه.
ا. م