داعش له رۆژئاوای كه‌ركووك موختارێكی كوشت
ده‌زیان كردووه‌ته گوندێكی رۆژئاوای كه‌ركووكه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش دزه‌یان كردووه‌ته ناو یه‌كێك له گونده‌كانی رۆژئاوای كه‌ركووك و به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان موختاری گونده‌كه‌یان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی موختاره‌كه‌یان كوشتووه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بوون و دزه‌یان كردووه‌ته ناو گوندی زڕبانی سه‌ر به شاره‌دێی ریاز له رۆژئاوای كه‌ركووك و دره‌نگانی شه‌و هاتوون و مه‌حجوب ئه‌حمه‌د كه موختاری گونده‌كه بووه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوشتوویانه".
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانی داعش به پاساوی ئه‌وه‌ی موختاره‌كه هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كردووه كوشتوویانه و جگه له‌و هیچ كه‌سێكی دیكه‌یان له گونده‌كه نه‌كوشتووه" وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه ده‌یڵێت.
هێشتا چه‌كدارانی داعش له حه‌وزی حه‌مرین چالاكن و ناو به ناو جووڵه‌یان هه‌یه و له ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئازوای كه‌ركووكیش ده‌سوڕێنه‌وه و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه‌كه كردوویانه‌ته مۆڵگه‌ی خۆیان. پێش ئه‌وه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكیش بۆ هێزه‌كانی عێراقی چۆڵ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ ئه‌و ناوچانه‌یان له ده‌ستدا بوو و "خه‌لافه‌ت"ـیان تێدا راگه‌یاندبوو.