"بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان بێ نرخه"
تارق حه‌رب: په‌رله‌مان خۆی خستووه‌ته هه‌ڵه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تارق حه‌رب، شاره‌زای بواری یاسا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/5/2018 رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركراوه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن، بڕیاره نه‌ك یاسا، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یش كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر كۆمیسیۆن و دامه‌زراوه‌كان ئه‌رك نییه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی یاسا ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیاری له پرسێكی مه‌ترسیداری له‌و شێوه‌یه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورتكراوه‌ته‌وه له ده‌ركردنی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه و لێپرسینه‌وه‌و ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌ته‌كان".
تارق حه‌رب گوتوویه‌تی: "باشوابوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له بری بڕیار یاسایه‌كی ده‌ركردایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی ناچار به جێبه‌جێكردنی بكردایه".
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه 28/5/2018 له دانیشتنێكی نائاساییدا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌قی بڕیارێكدا له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 و جگه له داواكرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و داوای ژماردنه‌وه‌ی 10% ده‌نگه‌كانیش به ده‌ست ده‌كه‌ن.