زێباری: خۆپه‌رستیی وڵات به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی نادیار ده‌بات
"گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه"

K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق، له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ژماردنه‌وه‌ی 10% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رباره‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دراوه كه‌س پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ناكات و ده‌بێته هۆی زیادكردنی گرژی سیاسی له وڵات‌دا".
زێباری له تویته‌ر و فهیسبووكهوه نوسیوویه‌تی: "له‌نێوان سه‌رۆكی شكستخواردووی په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگی نییه‌و خۆپه‌رستی وڵات به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی نادیار ده‌بات".
زێباری ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد پێش روودانی هۆشداریی له‌باره‌وه بده‌م و له‌سه‌ر هه‌مووانیش پێویسته به عه‌قڵانییه‌ت و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه تارق حه‌رب، شاره‌زای بواری یاسا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/5/2018 رایگه‌یاندووه: "ئه‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركراوه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن، بڕیاره نه‌ك یاسا، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌یش كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر كۆمیسیۆن و دامه‌زراوه‌كان ئه‌رك نییه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی یاسا ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی بڕیاری له پرسێكی مه‌ترسیداری له‌و شێوه‌یه‌ی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاته‌كانی كورتكراوه‌ته‌وه له ده‌ركردنی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه و لێپرسینه‌وه‌و ره‌زامه‌ندیدان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ره پله تایبه‌ته‌كان".
تارق حه‌رب گوتوویه‌تی: "باشوابوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له بری بڕیار یاسایه‌كی ده‌ركردایه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی ناچار به جێبه‌جێكردنی بكردایه".
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی دووشه‌ممه 28/5/2018 له دانیشتنێكی نائاساییدا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌قی بڕیارێكدا له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 و جگه له داواكرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و تایبه‌ت له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق جگه له نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین. داوای ژماردنه‌وه‌ی 10% ده‌نگه‌كانیش به ده‌ست ده‌كه‌ن.